یەکەم رۆژی پرسەی دلۆڤان بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت
باکووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس-ی تورکیا هەڵیکوتایە سەرماڵی هاووڵاتیان و هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپە-ی ناوچەی رێیا ئارمووش و بەڕێوەبەری ناوچەی نووری گور، عەلی بەیاز وفیکرەت دومان و 12 کەسی دیکەیان دەسبەسەر کرد.
[3]
- پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی،
مورات چەپنیمورات چەپنی، ڕاوێژکاری هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە و دەسبەسەریان کرد.
[3]
- بە بۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئدریس بارزانییەوە،
کەجەکەکەجەکە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی کرد.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- 7 هاوڵاتی دانیشتووی شارۆچکەی
قەڵادزێقەڵادزێ، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارەییەکان، ڕوویان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کردووە، بەڵام لەلایەن هێزێکی ئێرانییەوە بەتۆمەتی بەزاندنی سنوور هەرحەوتیان دەستگیردەکرێن.
[5]
- بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی:
سەقزسەقز،
جوانڕۆجوانڕۆ و
مەریوانمەریوان بە داخستنی بازاڕ داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد.
[6]
باشووری کوردستان
- خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکردەوە یەکێک لە رێگا سەرەکییەکانی بەردەم دادگای سلێمانیان داخست.
[1]
- خۆپیشاندانی تەندروستکاران لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کۆتایی پێدێت و ماوەی مانگێک وەک مۆڵەت بۆ حکومەت دادەنێن.
[4]
- یەکەم رۆژی پرسەی
دلۆڤان ئیدریس بارزانیدلۆڤان ئیدریس بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
[1]
-
عومەری سەید عەلیعومەری سەید عەلی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی ئەنجامی دا، وێڕای پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی، هاودەردی و هاوخەمیی خۆیشی بۆ خانەوادەی بارزانی دەربڕی و هیوای خواست ئەمە دوایین کۆست و ناخۆشیی خانەوادەی بارزانی بێت.
[1]
- فەرمانگەکانی سەر بە حکومەتی کوردستان گەڕانەوە
مەخموورمەخموور.
[2]
- جووتیارانی هەرێمی کوردستانی لە دادگای ئیداری لە بەغدا، سکاڵا لە دژی وەزیری بازرگانی عێراق تۆماردەکەن، ئەم هەڵوێستەی جووتیاران کاردانەوەی خەرجنەکردنی شایستە دارییەکانی چوار ساڵی رابردوویانە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی وێستگەیەکی ئەتۆمی لە شاری (مەرسین)ی تورکیا گەیشتە ئەنقەرە.
[4]
- تەلەفزیۆنی حورە-ی ئەمەریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پنتاگۆن) بڵاویکردەوە، چەندین فەرماندەی سەربازیی وەزارەتەکە پێشنیازی زیادکردنی هێزی ئەمەریکایان لە خاکی سووریا پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمریکا کردووە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان