لە یادی شەهیدبوونی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانیدا
بەر لە 71 ساڵ و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (31ی ئازاری 1947)، رێک دوای رووخانی کۆماری کوردستان لە مهاباد، سەرۆککۆمار پێشەوا
قازی محەمەدقازی محەمەد، جێگری سەرۆککۆمارو وەزیری بەرگری سەیفی قازی و نوێنەری مهاباد لە پەرلەمانی ئێرا و نوێنەری قازی محەمەد لە تاران سەدری قازی لە سێدارە دران.
ئەو کاتە نزیکەی ساڵێک بوو کۆماری کوردستان دامەزرابوو. کۆمار گەلێک دەستکەوتی رێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری بەدەستهێنابوو. بە گشتیی رێکخستنی بنەماکانی دەوڵەتداریی دەستی پێکردبوو. بەڵام بە داخەوە بە پاڵپشتی کۆلۆنیالیزمی نێودەوڵەتی، رژێمی داگیرکەری ئێران دەستی بە هێرش کردو لە ئەنجامدا کۆمار رووخا. هەر بەوەش نەوەستان، بەڵکو دامەزرێنەرو سەرۆکی کۆمارو هاوڕێکانیان لە سێدارە دان. بەم چەشنە بەو پیلانە کۆلۆنیالیستیە خەون و هیوای ئازادی و رزگاری گەلی کوردیان لەو قۆناغەدا شکست پێهێنا. لەو رۆژەوە تا ئێستاش داگیرکاریی رژێمە لەدوای یەکەکانی ئێران، بە هەموو شێوازەکانی زەبروزەنگەوە لەو بەشەی کوردستاندا بەردەوامە.
لەو دەمەدا و لە هەل و مەرجی سەختی دوای جەنگی دووەمی جیهانیی، بڕیاردان و جاڕدانی دەولەتی سەربەخۆ بە ناوی کۆماری کوردستانەوە، بڕیارێکی بوێرانەو چاونەترسانە بوو. ئەو هەوڵ و گیانفیداییەی پێشەنگانی کۆمار بۆ ئێمەو مێژوو بوون بە نمونەیەکی باڵا. پێشەوا قازییش وەک سیمبۆڵێکی ئازادی لە دڵی لاپەڕەکانی مێژووی ئێمەدا تۆمار کرا.
ئەمڕۆش گەنجان و ژنانی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتی مەلاکانی ئێراندا، بە خۆرێکخستنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازیی، خەباتێکی داستانئاسا بەڕێوە ئەبەن. سەرەڕای ئەوەش کە دەسەڵاتدارانی ئێران سیاسەتی داپڵۆسین و گرتن و ئەشکەنجە و لە سێدارەدان بەرامبەر خەڵکی کوردستان پەیڕەو ئەکەن. لێ گەلی کوردستان خۆیان بە خاوەنی دۆزی قازی محەمەد و هاوڕێکانی ئەزانن و درێژە بە خەبات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان ئەدەن.
ئێمە لە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە یادی 71 سالەی گیانفیدایی پێشەوا قازی محەمەد و سەیفی قازی و سەدر قازیدا، هەموو گیانبەختکردوانی کوردستان بە رێز و شکۆوە بە بیردێنینەوەو، لە یادی ئەواندا سەری رێز دائەنەوێنین. هەمانکات رژێمی داگیرکەری ئێران و هەموو داگیرکەرانی کوردستان بە توندی شەرمەزار ئەکەین.
کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک
31-03-201831-03-2018 برۆکسل
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!