باشووری کوردستان
- لە هەندێک شارۆچکەی باشووری کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزاییی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکردەوە.
[1]
- دوای چەند ڕۆژێک لە بایکۆت و ڕاگرتنی دەوام لە ناوەندە تەندروستییەکانی
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجە هەڵەبجە و ئیدارەکانی
گەرمیانگەرمیان و
ڕاپەڕینڕاپەڕین، دەوامی ئەو ناوەندانە دەستیپێکردەوە. نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەڵێت، لەپێناو خەڵکی کەمدەرامەت گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
[3]
- جارێکی تر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوام و وەستاندنی مامەڵەی هاوڵاتیانی ڕاگەیاند.
[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بەچڕیی دەستیان بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی
قەندیلقەندیل و
برادۆستبرادۆست کردەوە.
[1]
- لە شارۆچکەی
کانی ماسێکانی ماسێ لە سنووری
ئامێدیئامێدی، سوپای تورکیا تەقە بە ئاراستەی ماڵەکان دەکات، بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.
[3]
- حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێم نییە بۆ پاشەکەوتکردنی
مووچەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەڵێت هەولێر دەتوانێت مووچەی تەواوی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم بدات.
[2]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک له مامۆستای
زانکۆی سەلاحەددینزانکۆی سەلاحەددین لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای لابردنی پاشەکەوتی مووچە لە ئەنجومەنی وەزیران کرا.
[2]
-
مەلا کەریم شکورمەلا کەریم شکور، بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی ڕایدەگەیێنێ، کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێنەوە
خورماتووخورماتوو، بەڵام تەنیا بۆیان هەیە چەکی کڵاشینکۆف لەگەڵ خۆیان ببەنەوە، ئەویش بەشێوەیەکی دیاریکراو.
[3]
- وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر مامۆستایان لە دەڤەری سلێمانی و ڕانیە و گەرمیان و هەڵەبجە نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، ئەوا ڕەنگە بڕیارێک بدرێت کە بەدڵی هیچ کەسێکمان نەبێت.
[2]
- بومەلەرزەیەک هەڵەبجە و دەوروبەری هەژاند.
[1]
- لە شارۆچکەی
ماوەتماوەت بەهۆی دەستکاریکردنی مینەوە دوو کەسی تەمەن 27 ساڵ و 35 ساڵ گیانیان لەدەستدا.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- داگیرکەری تورک و چەتە ئیسلامییەکان بەردەوامن لە گواستنەوەی ماڵە عەرەب و تورکمانەکان بۆ نیشتەجێکردنیان لە ناوچەکانی
عەفرینعەفرینی داگیرکراو.
[1]
- لە گەڕەکی مەحمودییە لە عەفرین، شەڕڤانان چالاکییەکیان ئەنجام داوە و لە ئەنجامیدا نۆ چەتەی سەربە سوپای تورک کوژراون. هەروەها لە نزیک فلکەی کاوەی ئاسنگەر، شەڕڤانان چالاکییەکیان ئەنجام داوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ چەتەی سەربە سوپای تورک کوژراون.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- ڕاوێژکارێکی باڵای
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ڕۆڵی ڕووسیا لە عەفرین ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ نەکردینایەتەوە، یەک فڕۆکەشمان نەیدەتوانی ناوچەکە بۆردمان بکات.
[2]
- لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمپەینێک بۆ بایکۆتکردنیی گەشتیاریی تورکیا ڕاگەیەندرا، ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی تورک بۆ داهاتیی ساڵی 2018ی حسابی سەرەکیی لە سەر کەرتی گەشتیاریی کردووەتەوە.
[4]