وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماری هەفتەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی ڕاگەیاند.
رۆژی دووشەممە 26-3-2018، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەیەدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 224 ئۆپەراسیۆنیان لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئەنجامداون.
لەو ماوەیەدا هەزار و 351 کەسیان دەستبەسەرکردوون. لەو ژمارەیە 686 کەسیان بەتۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاریکردنی #پەکەکە#، 65 کەس بەتۆمەتی داعشبوون، 568 کەس لە کەیسی جەماعەتی گولەن و 32 کەسیش بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوە چەپە تووندئاژۆکان دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان دژی گەریلاکانی پەکەکە لەماوەی یەک هەفتەدا ئەنجامدراون، 11 گەریلا کوژراون، 10 گەریلا بەدیلگیراون و 3 گەریلاش خۆیان ڕادەستکردووە، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە و چەندین حەشارگەش تەقێندراونەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکەیە، تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیێندراوێکی فەرمی لەبارەی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی هەفتەی ڕابردووی سوپای تورکیا لە باکووری کوردستان بڵاونەکردووەتەوە.[1]
#26-03-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,228 times
Write your comment about this item!