📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکانباکووری کوردستان
- کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان-
کەجەکەکەجەکە، لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاند: گەلی باشور پشتیوانی گەریلا دەکات بۆیە سوپای تورک دەیانکاتە ئامانج.
[3]
باشووری کوردستان
- لە
هەولێرهەولێر بە دروشمی
❞بڕوخێ دز❝ خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێکرد. پاشان خۆپیشاندانەکە گرژیی تێکەوت و چەند کەسێک بریندابوون، ژمارەیەکیش لەلایەن ئاساییشەوە بردران و کامێرای هەندێک لە رۆژنامەنووسانیش شکێندران.
[1]
- خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەییەکانی شارۆچکەی
سەید سادقسەید سادق دەستیپێکرد و رێگای سەید سادق -
سلێمانیسلێمانی-یان داخست.
[1]
- لە
دهۆکدهۆکیش بایکۆت لە خوێندنگا و قوتابخانەکانی ئه و شارە راگەیەنرا.
[1]
- زۆربەی بانکەکانی ناو شاری سلێمانی بایکۆتیان لە دەوامکردن راگەیاند و مووچەی فەرمانگە و وەزارەتەکانیش سەرفناکەن.
[2]
- کارمەندانی کارەبای سلێمانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کۆبونەوه و داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشکەوتی مووچە دەکەن.
[2]
- خۆپیشاندان و مانگرتنی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هەولێر لە بەردەم نەخۆشخانەی فێرکاری له و شارە دەستیپێکرد.
[2]
- سەرجەم فەرمانگەکانی دادنووسانی سلێمانیش بایکۆتی دەوامکردنیان راگەیاند و داوای لابردنی پاشەکەوتی مووچە دەکەن.
[2]
- لە
رانیەرانیە گردبونەوەی مامۆستایان و تەندروستکاران و فەرمانبەران دەستیپێکرد.
[1]
- گردبوونەوەی مامۆستایان لە
رواندزرواندز دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی موچە دەکەن.
[2]
- مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان دژی پاشکەوتی مووچە ئەنجامدا.
[1]
- خۆپیشاندان لە نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ رویدا و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک-سلێمانی داخرا.
[2]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک ناوچەی نێروە و ڕێکانی سەر بە شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ-یان لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد. بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە هاوڵاتییەک بەناوی نیهاد مەحمود، تەمەن 35 ساڵ بەسەختیی برینداربوو.
[3]
-
رێبوار تەهارێبوار تەها، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی (نیازی مەعمار ئۆغڵو) لە رۆژی نەورۆزدا ئاراستەی کوردی کردوون و، بەوە تۆمەتباری کردوون کە هێرشێکی تیرۆریستییان لە رێگای داقوق خوورماتوو ئەنجامداوە، سکاڵا یاسایی لە دژی تۆمارکردووە.
[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ رەجەب تەیب
ئەردۆغانئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا راگەیاند کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان دژ بە هێزەکانی
پەکەکەپەکەکە لە سنوری
شنگالشنگال دەستپێکردووە.
[1]
- مامۆستا بەدەل بەرواری سەرۆکی گروپی دەنگی مامۆستایان لە دهۆک لەلایەن ئاساییشەوە دەستگیرکرا و پاشان ئازادکرا.
[1]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی
سنوونێسنوونێ بەوەکالەت رایدەگەیێنێت، گەریلاکانی پەکەکە لە شنگال کشاونەتەوە و سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (
یەبەشەیەبەشە) جێگەیان گرتوونەتەوە.
[4]
- هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکوکەوە کشاونەتەوە بۆ هەردوو شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو و داقوق، وتەبێژی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیش نایشارێتەوە، کە لەسەر داوای بەرپرسانی ئەو دوو شارۆچکەیە، ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی جوڵەیان پێکراوە و لەبەر مەترسیی هێرشەکانی چەتەکانی
داعشداعش-ە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لەشەقامی سوندوس لە شاری منبج،
شەڕڤان دەروێششەڕڤان دەروێش، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی مینبج لە رێگەی چەکی قەناسەوە ئۆتۆمبێلەکەی کرايە ئامانج و بریندارکرا.
[2]
- لە گوندی ڕەوای سەربە ناوچەی سەرێکانیی کانتۆنی
حەسەکەحەسەکە مینێک بە دوو منداڵدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا هەر دوو منداڵەکە کوژران.
[3]
- بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی نێو
عەفرینعەفرین، ناکۆکی لەسەر بەشکردنی ماڵ و کەلوپەلی دزراوی هاووڵاتیانی عەفرین لەنێوان چەتەکان دروست بووە و شەڕ هاتۆتە ئاراوە. لە ئەنجامی شەڕێکی قورسی نێوان ئەو دوو گرووپە چەتەیەدا، 10 کەس لە هەردوولا کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- فەرماندەيی ئۆپراسيۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، هیچ هێزێکی بیانی سنوری عێراقی نەبەزاندووە.
[1]🗄 سەرچاوەکان |
[1] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 25-03-2018 |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-03-2018 |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 25-03-2018 |
[5] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 25-03-2018 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.4 | 37 KB |
| |
Mar 25 2018 10:15PM | نالیا ئیبراهیم |
📷 فایلی وێنە |
1.0.3 | 42 KB |
| |
Mar 25 2018 2:32PM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 76 KB |
| |
Mar 25 2018 10:32AM | نالیا ئیبراهیم |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 57 KB |
| |
Mar 25 2018 10:24AM | نالیا ئیبراهیم |