وێنەی چوار قوربانییەکەی باڵەییان بە چەند کاژێرێک پێش کۆمەڵکوژکردنیان لەلایە...
باکووری کوردستان
- ئەمڕۆ پارێزگای
بەدلیسبەدلیس لە 11 گوندی سەربە تەتوان، سێ گوند و دوو گەڕەکی سەربە مۆتکی قەدەغەی هاتووچۆی هاوڵاتیانی ڕاگەیاند.
[4]
- هەریەکە لە ڕەزان ساریجە، فواد چۆشاچاک و چەنگیز چیچەک، سیان لە پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، داواکارییەکیان پێشکەش بە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا کرد.
[3]
باشووری کوردستان❞چوار کەس لە دۆڵی باڵەییانی شارۆچکەی چۆمان بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی داگیرکەری تورکەوە گیانیان لەدەستدا!
- شەوی رابردوو، فڕۆکەکانی تورک چەند گوندێکی ناوچەی باڵەییان لە شارۆچکەی
چۆمانچۆمان بۆردوومانکرد و 4 لاوی ئەو ناوچەیە بەناوەکانی:
شەرۆ مەحمودشەرۆ مەحمود،
کاکە مستەفا وەرتیکاکە مستەفا وەرتی،
دەرباز محەمەد بالیسانیدەرباز محەمەد بالیسانی و
محەمەد ئیسماعیل وەرتیمحەمەد ئیسماعیل وەرتی شەهیدبوون، شەهیدەکان دووانیان پێشمەرگە و دووانیشیان پارێزەرن، هەر چواریشتیان ئەندامی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون.
[1]
- فەرماندەیەکی یەکینەکانی بەرخۆدانی
شنگالشنگال (
یەبەشەیەبەشە)، رایگەیاند، سوپای تورکیا هیچ بەهانەیەکی نیە بۆ هێرشکردنە سەر شنگال و لە هەڕەشەکانی رەجەب تەیب
ئەردۆغانئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ناترسن.
[2]
- فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی گیانلەدەستدانی چوار هاونیشتمانی لە باڵەکایەتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە بەغدا سنوورێک بۆ پەلامارەکانی تورکیا دابنێت.
[5]
- لە
قەسرێقەسرێ لەسەر داوای بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ، ئاسایشی پارتی سێ چالاکوانی دەستگیرکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کرد. پاشتر ئەو چالاکوانانە ئازادکران.
[4]
- هەر یەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
[1]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەیی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا رایدەگەیەنێت وێڕای هاودەردی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان، نیگەرانیی خۆمان لە بەئامانجگرتنی دێهات و ئاوەدانییەکانی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین.
[2]
- لە دەوروبەری کاتژمێر 12:25 خوولەکی ئەمڕۆ
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک
سلێمانیسلێمانی هەژاند و لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستیپێکراوە.
[2]
- ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیای ئەجیلیتی کوێتی و ئۆرەنجی فەرەنسی داوای یاساییان لەدژی
سیروان بارزانیسیروان بارزانی و دوو بەڕێوەبەری تری کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم لەدادگایەی دوبەی دارایی نێودەوڵەتی تۆمارکردوە و بەخراپ بەڕێوەبردن و بردنی ملیۆنان دۆلار تۆمەتباریان دەکەن.
[6]
- سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت پێویستە تورکیا و پەکەکە لەڕێگەی ئاشتییەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، جەختیشدەکاتەوە کە قبوڵی ناکەن سوپای ئەو وڵاتە بۆردومانی قەندیل بکات.
[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ باشووری کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە: ئیدانەی بەردەوامیی هێرش و بەزاندنی سنوورەکانمان لەلایەن تورکیاوە دەکەین.
[5]
رۆژئاوای کوردستان✌️لە چالاکییەکی شەڕڤانان لە عەفرین، بەلایەنی کەمەوە 10 سەربازی تورک کوژران!
- سوپای تورکیای داگیرکەر بە تۆپی جۆری ئۆبیس، هێرشی کردە سەر گوندی بەرادێ لە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو گوندە خاپوور بوون، کە یەکێک لە شوێنەوارەکان پەرستگەی گەورەی کلس-ە.
[3]
- بەڕێوەبەرانی ناوەندی تەندروستیی
شەهباشەهبا بانگەوازیان ئاراستەی شوێنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە بە زووترین کات هاوکاری و دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بگەێننە هاووڵاتیانی عەفرین لە شەهبا.
[3]
- شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە ناوەندی عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا، ژماریکی زۆر لە داگیرکەرانی سوپای تورکیا کوژران. له چالاکییەکەدا لانی کەم 10 سەرباز کوژران، کامیۆنێک و تراکتۆرێکیش کە کەلوپەلەدزراوەکانیان لێ بارکرابوو، تێکشکێنران.
[3]
- شاندێکی باڵای ئەمریکیی لە منبیجە و لەگەڵ بەڕێوبەرانی شارەکەدا کۆبوونەوە، شاندەکە دەڵێن وەڵامی هەموو هێرشێکی تورکیا بۆ سەر منبیج دەدەنەوە.
[4]
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا کوژرانی سێ سەربازی سوپای تورکیای لە سەنتەری شاری عەفرین راگەیاند.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ئەوەی لە عەفرین کردمان لە شنگال و
قەندیلقەندیلیش دەیکەین.
[5]
- پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)، بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری جنێفی سویسرا.
[4]
- لە ڕاگەیەنراوێکدا یەکێتی ئەوروپا بە توندی ئیدانەی کارە نایاساییەکانی تورکیا دەکات لە دەریای ناوەڕاست و دەریای ئیجە و ڕایدەگەیەنێت ئامادەیە بۆ هاریکاری تەواوی قوبرس و یۆنان.
[2]
- هیومان ڕایتس وۆچ لە دوایین ڕاپۆرتیدا ئاشکرایکردووە، کە سوپای تورک پەنابەرە سورییەکان یان دەیانکوژێت، یان بە کۆمەڵ سنوورداشیان دەکات، داواشی لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.
[4]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: منبج چۆڵناکەین و چالاکییەکانمان درێژە پێدەدەین، نیگەرانییەکانی خۆمان زۆر بە روونی بە تورکیا راگەیاندووە و داوامان لە تورکیا کردووە دۆخەکە هێوربکاتەوە.
[5]
- لە دژی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ تورکیا فرۆشتنی چەک پێی و بێدەنگبوونی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی عەفرین، ژمارەیەک چەپی ئەڵمان لەبەردەم بارەگای سۆسیال دیموکراتەکان گردبوونەوە و بەشێکیشان چوونە ناو بارەگاکە.
[4]
- کۆمەڵێک لایەنگری ئەردۆغان لە زانکۆی (بۆغازیچی) شیرینیان بەبۆنەی گرتنی عەفرینەوە بەناو خوێندکارەکاندا بەخشیەوە، بەڵام کۆمەڵێک خوێندکار دژی ئەو رەفتارە وەستانەوە و مێزی شیرینیەکەیان شێواند لەبەرامبەریشدا پۆلیس 13 خوێندکاری دەستگیرکرد.
[2]