راگەیەندراوی حزبی شیوعی کوردستان لەسەر داگیرکردنی عەفرین
📝 курдские документы
دوای بەرەنگاریی ئازایانەی شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان لە
عەفرینعەفرین و پێشتریش لەرزگارکردنی ناوچە کوردستانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستانی
داعشداعش و هاوپەیمانەکانی، شانازییان لەمێژووی تێکۆشانی گەلی کوردستان تۆمار کرد.
ئەم هەنگاوە هاوکاتبوو لەگەڵ شەڕوئاژاوەی نێو خۆی سوریا و بەریەککەوتنی بەرژەوەندیی ناوچەکانی نفوزی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکان، کەلەئەنجامدا، بووە هۆی فشاری سیاسی و سەربازی بۆسەر ئەم پانتاییە ئازادییەی لەرۆژئاوا بەدەستهات. کەسیناریۆی بەڕێوەبردنی کەیسەکانی چۆنیەتی چارەسەرکردن و بونیادنانی ئاشتەوایی لەمیانەی کۆنگرە نێودەوڵەتییەکاندا، بەتەواوەتی لەدژی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان لەرۆژئاوا بەڕێوەبراو، لەئەنجامدا، هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی (تورکیا و ئێران و سوریا و روسیا و ئەمریکا) بەوپەڕی خۆ گێلکردن لەراستیەکان و رێککەوتنی پێشوەخەتی لەنێوان خۆیاندا، بەسیاسەتی دووفاقی شاری عەفیرینی ئاشتیخوازیان رادەستی هێزە تووندڕەوە ئیسلامیی و قەومییەکان کرد، بەپاڵپشتی راستەوخۆی حکومەتی ئاکەپەی تورکیا، کەبەدڕندانەترین شێوەو چەکی مۆدێرین خەڵکی سیڤیل ناوشارەکەو نەخۆشخانە و شوێنەگشتییەکانیان کردە ئامانج لەژێر چاودێری و بێدەنگی جیهانی سەرمایەداری، که ئەمە بەتەواوی داگیرکردنی عەفرینە لەلایەن تورکیاوە.
ئازایەتی و خۆڕاگری عەفرینییەکان، جێگای سەربەرزییە، بۆ ئەم ئازادییە دەیان شەهید و برینداریان لەپێناویدا بەخشی و هەروەها بەسەدان هەزار هاوڵاتی سیڤیلیش ئاوارەبوون.
لەبەرامبەر ئەم قۆناغە نوێیەدا، حزبی شیوعی وێرای شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەیه لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا، داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات مافی رەوای گەلی کوردستان نادیدە نەکەن و بەدەنگی هەقخوازی گەلەکەمانەوە بێن، هەروەها داوای یەکرێزی سیاسی هێزە سیاسیەکانی رۆژئاوا دەکەین و خۆیان لەدووبەرەکی بەدوور بگرن و پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتمانی بەیەوەکەوە بڕیاربدەنوهیوادارین لەئاستی مەترسی قۆناغەکەدا بن.
هەروەها، بەرپرسیارێتی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانە، کەپرۆژەی گیانی بەرخودانی نیشتمانی و میللی بگرنە ئەستۆ و کاری لەسەر بکەن، کەپشت بەستن بەبەهێزکردنی ئیرادەی ناوەخۆیی، تاکە رێگای سەرکەوتن و بەدیهێنانی مافە نیشتمانی و دیموکراسییەکانە و کارتێکی بەهێزیشە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لەرۆژئاوای کوردستان بتوانن، لەهەر چارەسەرییەکی دۆخی سوریا ببنە لایەنێکی بەهێزی گفتوگۆکان و بەدەستهێنانی داننان بەمافەکانیانن.
سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدانی بەرخودان و خۆڕاگری لەعەفرین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان و گەڕانەوەی سەربەرزانەی هاوڵاتیان بۆسەرماڵوحاڵی خۆیان دەخوازین، بێگومان گەلی کوردستان هیچ کات تەسلیم بەئیرادەی زۆرداران نابێت.
هەربژی بەسەربەرزی عەفرین...
سڵاو بۆ بەرخودانی ئازایانەی گەلی کوردستان لەپێناو مافە ڕەواکان و بێتەدی ئاشتەوایی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی.
مەکتەبی سیاسی
حزبی
شیوعی کوردستانشیوعی کوردستان
18-03-201818-03-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!