هاتنی گەشتیاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ باشووری کوردستان زیادیکردووە
📊 آمار و گەپ آزمایی
بەهۆی هەڵگرتنی باج لەسەر گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کە بۆ هەر گەشتیارێک بڕی 25 هەزار دینار وەردەگیرا، سەردانی گەشتیاران بۆ باشووری کوردستان زیادیکردووە.
لە ماوەی چوار رۆژی هەڵگرتنی ئەو باجەدا، 25 هەزار گەشتیاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەردانی باشووری کوردستانیان کردووە. گەشتیاران دەڵێن، هەڵگرتنی ئەو باجە تێچووی سەفەرکردنی لەسەر ئەوان کەمکردووەتەوە و هاندەری خەڵک بووە بۆ ئەوەی لە نەورۆزدا سەردانی باشووری کوردستان بکەن.
جگە لە هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەشتیاری فارس و تورک زۆرن کە مەبەستیانە نەورۆز لە باشووری کوردستان بکەنەوە. زۆربوونی ژمارەی گەشتیارانیش، بازاڕی کاسبکارانی سنووری گەرم کردووه و رۆژانە 40 پاس و نزیک 50 تەکسی گەشتیار دەگوازنەوە.
مستەفا شاوری، شۆفێر لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بە رووداوی راگەیاند: بەر له و بڕیارە رۆژانە نزیک 10 تەکسی گەشتیارمان دەگواستەوە، ئێستا نزیکەی 50 تەکسی کار دەکات لەبەر ئەوەی گەشتیار زۆر زیادی کردووە.
بە بڕیارێکی کەریم شنگالی، وەزیری ناخۆی هەرێمی کوردستان، لە 16-3-2018 رسووماتی 25000 هەزار دیناری لەسەر گەشتیارانی هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانی لابرا، کە لەو رۆژەوە تاوەکو
01-04-201801-04-2018 لە رێگەی خاڵە سنوورییە نێودەوڵەتییەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان.
[1]
21-03-201821-03-2018 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)