图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پیرۆز بێت نەورۆز و بیست و سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پیرۆز بێت نەورۆز و بیست و سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
库尔德文件

پیرۆز بێت نەورۆز و بیست و سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
库尔德文件

- جەماوەری وڵاتپارێزو خۆڕاگری کوردستان...
- کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان...
ئەمڕۆ 23 بیست و سێ ساڵ بە سەر تەمەنی پڕ لە خەبات و بەرخۆدانی YNDK تێپەڕدەبێت، لەم ڕۆژەدا YNDK وەکو ڕێخستنێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و جەماوەریی لە گۆڕەپانی سیاسی و کلتوری کوردستان لەدایکبوو و ڕاگەیاندراو بووە موژدەبەخش بۆ هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران، YNDK لەماوەیەکی کورتی تەمەنیدا توانی بەدیاربکەوێ و بەهۆی کاری بەردەوامی لەسەر خزمەتکردن و کارکردن بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و سیاسییەکان دروست بکات، YNDK توانیویەتی لەئاست بەرپرسیاریەتیدا بێت و بەشرۆڤە و خوێندنەوە و پێشبینییەکانی پیلانە نەگریسەکانی داگیرکەران و دوژمنانی کوردو کوردستان ئاشکرا بکات و ڕووبەڕوویان ببێتەوە و، بەپەروەردەیەکی نەتەوەیی و ئاشناکردنی تاک بەناسنامەکەی پەیوەستبوونی تاکی کوردی بە خاک و وڵات بە بنەما گرت، ئەوەش بۆئەوەی شێلگێڕانە ڕووبەڕووی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان ببینەوە، هزری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریی و وڵاتپارێزی YNDK وایکرد زۆر بەخێرایی بەدیاربکەوێ و ببێتە خودان پێگەی خۆی لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا.
ئێمە لەکاتێکدا کەوا یادی بیست و سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی YNDK دەکەینەوە بەهۆی هەڕەشەکانی عێراق و ئەو هەڕەشانەی لەسەر کوردستان هەن، وایانکردووە باشووری کوردستان بکەوێتە ڕەوشێکی زۆر ناسک و هەستیار، ئەوەتا لەلایەک حکومەتی عێراق دوای داگیرکردنی کەرکووک و مەخموور و شنگالأ و توزخورماتوو لە 16 / 10 / 2017 تا ئێستاش بەجۆرەها شێوە دژایەتی گەلی کوردستان دەکات، لەلایەکی دیکەوە قەیرانی دارایی بەرۆکی کوردستانی گرتووە و، داگیرکەرانیش لەهەموو لایەکەوە لە پیلاندان، ئەوەتا ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بە جۆرەها چەک هێرشی کردۆتە سەر شاری عفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و خاکەکەی وێران و سوتماک کردووەو خەڵکەکەشی جینۆساید کردووە، وێڕای ئەوەی کەوا جارێکی دیکە ئەو داگیرکاری و پیلانانە ئیدانەو شەرمەزار دەکەین و دژیان دەوەستینەوە، بانگ لە هەموو لایەک دەکەین کەوا بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان کاربکەین و زۆر بەوردی و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕەوشەدا بکەین، بێگومان ئەمەیش تەنیا بە یەکڕیزی و یەکدەنگی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەبێت، بۆئەمەیش پێویستە دەسەڵات و جەماوەری کوردستان زیاتر لەیەکدی نزیکببنەوەو هاوکاری یەکتربن، لەم پێناوەشدا جارێکی دیکە داوای پێکهێنانی (ئەنجوومەنی سیاسی کوردستان) دەکەین، کە ئەنجوومەنێک بێت هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ، ئەمەش باشترین هەنگاوە بۆ ڕێکخستنەوەی ناوەندی سیاسی کوردستان، سەرەڕای پیلان و ئاستەنگەکان پێشڤەچوونی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەمان لە باکوورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان مایەی خۆشحاڵین و وەک هەمیشە پشتیوانی و هاوکاری تەواوی خۆمانیان پێڕادەگەیەنین, لەم ڕەوشەدا لەسەر ئاستی نەتەوەیی جەختدەکەینەوە سەر بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ یەکدەنگی و یەکڕیزی گەلی کوردستان و داڕشتنی بەرنامەی کارو خەبات بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان بەرەچاوکردنی بارودۆخیان بەکارێکی نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ دەزانین، بۆ ئەم مەبەستەیش ئێمە وەکو YNDK وەک هەمیشە ئەوەی لە تواناماندابێت دەیکەین.
لەم یادە بەرزو شکۆدارەدا جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی و بیست و سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی YNDK لە هەموو هەڤاڵان و تەواوی گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین و، ڕێزو هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی کارەساتی عفرین و تەواوی شەهیدانی کوردستان وبەرز ڕاگرتنی بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و بەرخودانی نەتەوەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەردەبڕین و، پەیمان دەدەین وەک هەمیشە لەسەر ڕێبازی شەهیدان، ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتی درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆمان بدەین لە پێناو هێنانەدی کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد و یەکگرتوو دیموکرات.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید (سەربەست مەحموود) و تەواوی شەهیدانی ڕێی سەرخۆبوون و ئازادی کوردستان.
- مردن و ڕووڕەشی بۆ تیرۆریستان و داگیرکەرانی کوردستان.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
1 / نەورۆزی 2718 ی کوردی
#20-03-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,931
HashTag
来源
挂钩项目: 4
Publication date: 20-03-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 94%
94%
添加( هاوڕێ باخەوان 20-03-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on20-03-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览3,931
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!