بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پەڕتووکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,790) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,240 | وێنە 58,224 | پەڕتووک PDF 10,790 | فایلی پەیوەندیدار 40,345 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,081 |
📝 روونکردنەوەیەک لە کانتۆنی عەفرینەوە: بە پلان خەڵکی مەدەنی شارەکەیان چۆڵکرد | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
روونکردنەوەیەک لە کانتۆنی عەفرینەوە: بە پلان خەڵکی مەدەنی شارەکەیان چۆڵکرد
📝 بەڵگەنامەکان

58 رۆژە دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ پاشماوەکانی داعش و چەتەکان دژی کانتۆنی عەفرینعەفرین و ئیرادەی گەلی کورد شەڕێکی سەخت و دژوار بە ئامانجی داگیرکاری دەکات، بۆئەوەی گەلی رەسەنی ناوچەکە کە بە هەزاران ساڵە لە ناوچەکەدان کۆچبەر بکات و گۆڕانکاریی دیموگرافی لە ناوچەکەدا بکات و کەسانی بیانی بێنێتە ئەو ناوچانە و ناسنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی نەهێڵێت.
دەوڵەتی تورکیا بە تەنیا ئەم کارەی نەکرد، بەڵکو بە هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی رووسیا کە گڵۆپی سەوزی بۆ پێکرد، واتە ئەو هێرشەی ئەمڕۆ دەکرێت هێرشێکی هاوبەشە و بە بڕیاری رووسیایە، بۆیە بێدەنگی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هەیە لەماوەی ئەو 58 رۆژەی کە قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکرێت، بەڕاستی دەوڵەتی تورک بە هەموو توانیایەکی سەردەم و تەکنیکی پێشکەوتوو لەبەرامبەر کۆمەڵگەی سڤیل و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و هەسەدە، کە تاوەکو ئێستاش هەوڵی تێکشکاندنی ئەو هێرشە دەدەن، چونکە ئەو هێرشە تەنیا بەرامبەر ئیرادەی گەلی کورد و گەلی عەفرین نییە، بەڵکو بەرامبەر گەلی باکووری سووریایە بەگشتی، بۆیە خۆڕاگری باکووری سووریا و بلۆکی دیموکراتیخواز لەماوەی ئەو 58 رۆژەدا، خۆڕاگرییەکی پیرۆز و مێژوویی بوو، تاوەکو ئێستاش ئەو خۆڕاگرییە بەردەوامە.
ئەگەر ئەمڕۆ ئەردۆغان و دەوڵەتی چەتەی سەردەست دەڵێ من سەرکەتووم و عەفرینم داگیرکردووە، با بزانێت تاوەکو ئێستاش گەلی ئێمە و شەڕڤانانی ئێمە لە هەر گوندێک و ناوەندی شاردا تاوەکو ئەو ساتە شەڕی ئەوان لەبەرامبەر ئەو داگیرکەرییە بەردەوامە، ئەو سەرکەوتنەی ئەردۆغان باسی لێوە دەکات، ئێمە دەڵێین سەرکەوتنی گەلی کوردە، سەرکەوتنی ئەو شەڕڤانانەیە کە تاوەکو ئەو ساتە بە سەدانیان خۆیان فیداکردووە لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە.
دەوڵەتێکی ناتۆ بە هەموو تەکنیکە پێشکەوتووەکانی لە سێ رۆژدا ئەمڕۆ 58 رۆژە هیچ ئامانجێکی بەدەستنەهێناوە، لەمەودواش بەرخودان و فیداکاری چ لەڕووی سەربازییەوە بێت و چ لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە بێت بەردەوامدەبێت و بەهیچ شێوەیەک داگیرکاری و کەوتنی عەفرین قبووڵ ناکەن، ئەو شەڕە بەردەوادەبێت تاوەکو داگیرکاری لە گشت کانتۆنی عەفرین دەردەکەوێت، بۆ ئەوەش بانگەوازی ئێمە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی ئەوەیە لە هەڵوێستی کەڕ و لاڵی خۆی لەبەرامبەر وەحشییەتی دەوڵەتی تورکیا بێتەدەنگ و هەڵوێستی خۆی بنوێنێت، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر گەلی عەفریندا دێت، سبەی بەگشتی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێت، سبەی ئەردۆغان دەبێتە بەڵایەک بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی، چونکە سەرکێشی تیرۆر و چەتەکانی داعش و بەرەی نووسرە و کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروستدەکرێن، لە ئەنقەرە پێشوازی دەکرێن و پەروەردەدەکرێن و بەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاودەکرێنەوە، بینیمان چۆن ئەمڕۆ ئەردۆغان بە تیرۆر هەڕەشە لە جیهان دەکات، بانگەوازی ئێمە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە بۆ گەلی کورد و گەلی عەفرین و ئەو بەرخودانییەی دەکرێت، خاوەن هەڵوێست بن.
بۆئەوەی خەڵکی عەفرین نەکەونە ژێر هەڕەشەی تۆپباران و بۆردوومان و شەڕ و کوشتار، وەکو هەنگاوێک بەرەو شەهبا و شێراوە چوون، ئەمەش بەو مانایە نییە عەفرین داگیرکرابێت، ئەمە راستنییە. داگیرکاران دەتوانن ئاڵای خۆیان بەرزبکەنەوە و بێنە نێو عەفرین، بەڵام ناتوانن ئیرادەی کۆمەڵگە تێکبشکێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتیی کانتۆنی عەفرین
18-03-201818-03-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-03-2018
🏟 پارت / لایەن یەکینەکانی پاراستن (گەل YPG - ژنان YPJ - شه‌نگال (YBŞ)
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان🕊️ عەفرین
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Mar 18 2018 9:10PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 19 2018 1:39PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 19 2018 1:39PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 769 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
روونکردنەوەیەک لە کانتۆنی عەفرینەوە: بە پلان خەڵکی مەدەنی شارەکەیان چۆڵکرد
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-03-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574