زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار لە سنووری میهرانەوە هاتووچۆیان کردووە
📊 ئامار و راپرسی
لە ساڵی رابردوودا لە دەروازەی سنووریی
میهرانمیهرانەوە زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار هاتووچۆیان کردووە.
بەگوتەی کامەران بەختیاری، بەڕێوەبەری تێرمیناڵی سنووری میهران، لە 11 مانگی رابردوودا 4 ملیۆن و 28 هەزار و 163 کەس لەو سنوورەوە هاتووچۆیان کردووە. لەو ژمارەیە 2 ملیۆن و 122 هەزار و 71 کەس لە عێراقەوە ئاودیوی ئێران بوونە و یەک ملیۆن و 906 هەزار و 92 کەسیش لە ئێرانەوە هاتوونەتە عێراق.
لە کۆی ئەو گەشتیارانەی لە سنووری میهرانەوە پەڕیونەتەوە یەک ملیۆن و 728 هەزار کەسیان ئێرانی و 393 هەزار و 212 کەسیش عێراقی و بیانی بوونە.
بەگوتەی بەختیاری لەو 11 مانگەدا 286 هەزار و 546 کەسی بیانیش لە سنووری میهرانەوە هاتوونەتە نێو عێراق.
سنووری میهران لە پارێزگای
ئیلامئیلام و سنووری خوسرەوی لە پارێزگای
کرماشانکرماشان لەگەڵ ناوچە عەرەبەکانی عێراق هاوسنوورن، بەهۆی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ مەزارگەکانی شیعەکان لە عێراق، لە سنوورە پڕ هاتووچۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێرانیش بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاندووە، تا کۆتایی ساڵی 97ی هەتاوی واتە تا بەهاری 2019 هەموو رێگاکانی سنوورەکانی میهران و خوسرەوی و دوو سنووری دیکەی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق شەلەمچە و چەزابە، بۆ ئاسانکاری لە هاتووچۆدا دەکرێنە چوار ساید.
[1]
16-03-201816-03-2018