تەقی مورادی
ک.م.م.ک kmmk: دوانیوەڕۆی 24ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی دەروێشێکی گونابادی خەڵکی ئاودانان لەپارێزگای
ئیلامئیلام،بەناونیشانی “تەقی مورادی” لەشاری
کامێرانکامێران لەماڵی هاوەڵ زاواکەی دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی باسەکە بڕای ناوبراویش بەهۆی بەشداریکردن لە ڕووداوەکانی “گوڵستانی حەوتەم” لەزیندانی فشافویە دایە.
ناوبراو پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازرایەوە بۆ تاران وهێشتا هۆکاری دەسبەسەریەکەی ئاشکرا نەکراوە.
کۆماری ئیسلامی بەشێوەی سیستەمانە ساڵانێکە بەرانبەر بە دەروێشەکانی گونابادی و یارسانەکان وهەموو بیرجیاوازەکان لەوپەڕی هۆڤییەتیدا هەڵسوکەوت دەکات وبەبێ هۆکار دەسبەر وزیندان وئەشکەنجە وتەنانەت دەیان کوژێ وهەر لەم ماوەی پێشوودا چەندد کەسی لەژێر ئەشکەنجەدا لێ کوشتن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
14-03-201814-03-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!