لە دوو مانگدا خوێندنگە و پەیمانگە ئەهلییەکان 900 ملیۆن دنیار سزادراون
📊 احصائيات واستفتاءات
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
ئەندامێکی لێژنەی پەروەرده و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت، وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە بەشێک لە خوێندنگه و پەیمانگە ئەهلییەکان بە بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی خوێندن پابەند نەبوون، بۆیە تەنیا لە دوو مانگدا بەبڕی زیاتر لە 900 ملیۆن دینار سزادراون.
عەبدلڕەحمان عەلی، ئەندامی لێژنەی پەروەرده و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند لەسەر دانەشکاندنی کرێ خوێندنگه و پەیمانگە ئەهلییەکان پرسیارمان لە وەزیری پەروەردە کرد، لە وەڵامدا وەزیری پەروەردە بۆی رونکردوینەتەوە کە راستە هەندێک خوێندنگا پابەند نەبووه و لەبەرامبەدا تەنیا لە ماوەی دوو مانگی رابردوو بە بڕی زیاتر لە 900 ملیۆن دینار سزایان داون.
لەبارەی کەمکردنەوەی کرێی خوێندن، ئه و ئەندامەی پەرلەمان وتی وەزیری پەروەردە پێڕاگەیاندووین کە بۆ ئەمساڵدا ناتوانرێت نرخی کرێی خوێندنگەو پەیمانگە ئەهلییەکان کەمبکرێتەوە، چونکە ئەوان پێشتر گرێبەستیان کردوە لەگەڵ ستافی خوێندنگەکاندا، بەڵام لەمانگی تەمموزدا بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندنگەو پەیمانگە ئەهلییەکان بۆ ساڵی داهاتوو دەدرێت.
لەبارەی پابەندنەبوونی خوێندنگەکان بە دابەزاندنی کرێی خوێندن، سەوسەن عەزیز بەڕێوەبەری خوێندنگەی پەپوولەکانی دواڕۆژ، بە دواڕۆژی راگەیاند هۆکاری پابەندنەبوونی ئێمە بە دابەزاندنی کرێی خوێندن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەسەرەتای ساڵەوە گرێبەستمان لەگەڵ مامۆستاو فەرمانبەران کردووە، بۆیە ئەگەر بڕی ئه و پارەیە کەمبکەینەوە کە لە خوێندکاران وەردەگیرێت، ئەوا زەرەمەند دەبین، لەبەر ئەوە داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە لە دەرکردنی بڕیارەکان رەچاوی بارودۆخی ئێمە بکات.
هاوکات شەماڵ قادر، بەڕێوەبەری خوێندنگەی چرۆی ئەهلی بە دواڕۆژی وت بەهۆی قەیرانی داراییەوە خۆمان پێشتر داشکاندنمان بۆ کرێی خوێندنکاران کردووە، بەڵام دواتر وەزارەتی پەروەردە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی خوێندنگه و پەیمانگاکان کرێی خوێندنی داشکاند، ئەمەش زیانی زۆری پێگەیاندووین و ناتوانین پابەندبین.
وتیشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر خەتین، بۆ ئەوەی کێشەکە بەبێ سزادانی خوێندنگه و پەیمانگا ئەهلییەکان چارەسەربکرێت.
ساڵی 2016 وەزارەتی پەورەردەی هەرێم بڕیاریدا بە داشکاندنی کرێی خوێندن لە سەرجەم خوێنگه و پەیمانگە ئەهلییەکان بەڕێژەی 15%.
[1]
14-03-201814-03-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!