قەسەدە: 81 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران، 5 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێندران
📝 وثائق
هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 2401ی بۆ ئاگربەست لە سووریای پەسەند کردووە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە دڕندایەتیی خۆی دژی هەرێمی
عەفرینعەفرین و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات. سوپای تورکیای داگیرکەر هەموو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی عەفرین بەکاردێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕەوا بەکاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە.
شاری عەفرین
سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ ئەوەی گەل ناچاری ئاوارەبوون بکەن، بێ ناوبڕ بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکەنە سەر عەفرین.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هاوڵیاندا بەره و گوندی قرگۆلێ پێشڕەوی بکەن. هێزەکانمان شکستیان به و هەوڵە هێنا و لە ناوچەکە شەڕێکی سەخت روویدا. لە هەمان کاتدا ناوچەکە بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی بۆمباران کرا. هێزەکانمان بۆیان ڕوون بووەتەوە کە لە شەڕی سەرلەبەیانیدا 19 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون.
شیێ
لە دوێنێوه، لە گوندەکانی دۆمیشا، شکەتکا، ماسەرکێ لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورکیا و چەتەکانی شەڕ بەردەوامە. هەروەها سوپای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکە ناوچەکە بە ئامانج دەگرێت.
له و شەڕانەدا، 62 سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون، هەروەها 5 ئۆتۆمبێلی سەربازیی داگیرکەران بەتەواوی تێکشکێندران.
شەرا
لە گوندی مەیدانا و باسلێ شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەر لە ئارادایە.
هاوکات سوپای تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی ناوچەکە بۆمباران دەکات. شەڕڤانانی ئێمە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان کردە ئامانج کە چەتەکان بۆ هێرشکردنەسەر بەرەی هێزەکانی ئێمە ئامادەیان کردبوو. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەبۆمبڕێژکراوەکە لەنێو چەتەکان تێکشکێندرا و زۆر چەتە کوژران. هەروەها شەڕڤانانی ئێمە دەستیان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی گواستنەوەی سەربازانی تورکیا و ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەلەسەر.
مابەتا
دوێنێ کاتێک هاوڵاتیانی گوندی بەدینا دەیانەویست بگەڕێنەوە گوندی خۆیان، لە لایەن سەربازانی تورکیا و چەتەکانیان کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژییەک ڕوویدا و 9 هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون.
شێراوا
لە سەرلەبەیانییەوە، لە گوندی شادیا و خەزاوی شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورکیای داگیرکەر لە ئارادایە. لە لایەکی دیکەوە هێرشەکان بە فڕۆکه و چەکی قورسی داگیرکاریی تورکیا لەسەر گوندی مەسراسێ-ی ناوەندی شاری عەفرین بەردەوامە.
[1]
14-03-201814-03-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!