بۆردوومانی عەفرین شەهید و برینداری زۆری لێکەوتەوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- یەکەمین پەرتووکی فێرکاری زمان و وێژەی کوردیی لە زانکۆی کوردستان بۆ وانەی وشە ناسی لەلایەن نووسەرێکی کوردە بە ناوی سەعید کەرەمی لە شاری
سنەسنە چاپ و بڵاوکرایەوە.
[5]
باشووری کوردستان
- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی رایدەگەیەنێت، هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی باشە بەره و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵام کێشەکان لەوە زیاترن کە تەنها لە فڕۆکەخانە و بودجەدا کورتبکرێتەوە.
[1]
- ڕۆژنامەی (عەرەبی ئەلجەدید) ئاشکرایکردووە کە بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا نیشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەستپێبکات. ڕۆژنامەکە ئەوەشیخستووەتەڕوو کە یەکەم فڕۆکەش لە ئێرانەوە دەبێت.
[1]❞فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەفەڕمی کرانەوە!❝
- هێزێکی نەناسراو کە ژمارەیان زیاتر لە 50 چەکدار بووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چیایەکی نزیک
بیارەبیارە سێ تەقینەوەیان ئەنجامداوە، دواتر دەرکەوتووە بەدوای شوێنەواردا گەڕاون.
[1]
- لە شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ ئاگری لە ماڵەکەی بەردا، بەهۆیەوە چوار منداڵی سووتان، پیاوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
[3]
- پەیکەرێک بۆ
مام جەلالمام جەلال سکرتێری کۆچکردووی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرکۆماری پێشوی عێراق لەسەر
قەڵای کەرکوکقەڵای کەرکوک داندرا.
[1] پاشان پەیکەرەکە گوازرایەوە بۆ بارەگای مەڵبەندی یەکێتی بەهۆی ئەوەی رەزامەندیی بۆ وەرنەگیرابوو.
- بە دەستپێشخەریی
گەنجانی وڵاتپارێزگەنجانی وڵاتپارێز و
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە شاری سلێمانی ڕپێوانێک بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی عەفرین ئەنجامدرا.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە 54-ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم دا، لە گوندی باسلی سەربە شێڕاوا لە ئەنجامی شەڕێکدا، شەڕڤانان گورزی کەمەرشکێنیان لە سوپای تورکدا.
[2]❞لە عەفرین 4 هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون و 12ی دیکەش بریندار بوون!
-
شاهۆز حەسەنشاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پەیەدە رایدەگەیێنێ: تورکیا بەنیازی داگیرکردنی دوو پارچەی دیکەی کوردستانە و دەیەوێت لە
عەفرینعەفرینەوە تاوەکو
کەرکوککەرکوک هەمووی داگیربکات.
[3] ڕەخنەش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت، کە بێدەنگن و هەڵوێستی ڕونیان نییە.
[2]
- لە گوندی بادینی سەربە ماباتا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەراندا ڕوویدا، لە ئەنجامدا 10 سەرباز و چەتە کوژران.
[2]
- بەهۆی هێرشەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوەندی شاری عەفرین، چەندین هاوڵاتیی سیڤیل شەهید و بریندار بوون کە لەنێویاندا منداڵ هەیە. ژمارەیەک لە شەهید و بریندارەکان کەمێک پێش ئێستا گەیەندرانە نەخۆشخانەی عەفرین. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون و 12ی دیکەش بریندار بوون. 2 لە شەهیدەکان منداڵن.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- گروپێکی ئیتالیی لە شاری ڤەنەدیکی ئەو وڵاتەدا، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستیان بە سەر کۆنسولخانەی تورکیا دا گرت و ئالای
پەکەکەپەکەکەیان تێدا هەڵواسی.
[2]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی گوتارێکیدا لە مۆسکۆ رایگەیاند، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە خاڵی پچڕاندایە. هەروەها گوتی، بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان پێویستە ئەمریکا چیدیکە چەک بۆ
یەپەگەیەپەگە نەنێرێت.
[3]
- ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب
ئەردۆغانئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پڕۆژەی یەکەم کێڵگەی ئەتۆمی لە تورکیا دەکەنەوە.
[3] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث