میترۆ: رێژەی رۆژنامەنوسانی بیانی لە هەرێم 90% کەمیکردووە
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ رێکخراوەکانی تایبەت بە ئازادی رۆژنامەنوسی لە عێراق و جیهان
بۆ سەفارەت و کونسڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
بابەت - یاداشت
سەنتەری میترۆسەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە، ئەم یاداشتە دەخاتە بەردەمتان بە ئامانجی تێگەیشتن لەو جۆر مامەڵەیەی دەزگا بەرپرسەکانی عێراق دەیانخاتە بەردەم رۆژنامەنوسان و نێردروای کەناڵەکانی میدیای نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراق بکەن.
بە پێی زانیارییەکانی سەنتەری میترۆ کە لە چەند رۆژنامەنوسێک و ناوەندێکی رۆژنامەوانی دەستی کەوتون رێوشوێنی پێدانی فیزا بە هەر رۆژنامەنوسێک یان تیمی میدیایی کە دەیەوێت سەردانی هەولێر بکات چەندین کۆسپ و بەربەستی لەبەردەمدا دادەنرێت، سەرباری ئەوەی لەلایەن سەفارەتەکانی عیراقەوە داوای بیرۆکەی راپۆرتەکانیان لێدەکریت خۆ ئەگەر بابەتەکانیان پەیوەندی بە هەریمی کوردستانەوە هەبێت، ئەوا فیزایان پێنادرێت.
رێوشوێنی فیزا وەرگرتن بۆ ئەوەانەی کارە رۆژنامەنوسیەکانیان پێویستی بە سەردانی هەرێمی کوردستان هەیە (3) هەفتە دەخاێنێت هەندێک جاریش درێژە دەبێت بۆ(2) مانگ یان رەتدەکرێتەوە.
پێشتر رۆژنامەنوسانی دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا وڵاتانی رۆژئاوا بە گشتی ئەوانەی پێویستیان بە فیزا هەبوو، ئاسانکاری زۆریان بۆ دەکرا، لە ماوەی رۆژیک بۆ دوو رۆژ فیزایان وەردەگرت، بۆماوەی 40 رۆژیش بە بە بێ ئیقامە لە هەرێمی کوردستاندا ئازاد بوون.
بەربەستەکانی حکومەتەکەی بەڕێز حەیدەر عەبادی تەنها لە پێدانی (فیزا)دا ئاستەنگیان دروستنەکردوە، بەڵکو جگە لەوەش رۆژنامەنوسان هەندێک جار بۆ ماوەی 15 رۆژ ئیقامەی عیراقی وەرگرن، و ئیقامەی کوردستان لە هیچ شوینیکی عیراق باوەرپیکراو نییە و ناهێلن لە فرۆکەخانەکان دەربچن، سەرباری ئەوەی هەر ئەگەر وەفدیکی رۆژنامەوانی کەسێکی کوردی لەگەڵدا بێتەوە، لە هەر وڵاتێک بیت ڤیزای پینادریت.
بە داخەوە ئەو ژینگەیە وای لە هەندێ رۆژنامەنوس کردوە، بە تایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەی باسیان لە گەمارۆکانی سەر هەرێم کردوەو رەخنەیان لە حکومەتی عێراق گرتوە، پێش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکانیان، عێراق جێبهێڵن.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان داواتان لێدەکات، هەوڵەکانتان بخەنە گەڕ بۆ هەڵگرتنی هەموو رێوشوێنێکی توند بەرامبەر هاتنی رۆژنامەنوسان بۆ هەرێمی کوردستان و کۆتایهێنان بە رێوشوێنانەی کە مافی زانیاری و ئازادی کاری میدیایی لەکەدار دەکات.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە.
تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 و 2017 هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردن کراوە.
میترۆ 7 راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە رەوشی ئازادی میدیا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە
بە پەیوەندی بە سەنتەری میترۆ
بەشی تۆمار: 07708079999
پێگەی میترۆ: www.metroo.org
13-03-201813-03-2018