پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,405
وێنە 105,210
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,713
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ بەرخۆدانی عەفرین
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ بەرخۆدانی عەفرین

هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ بەرخۆدانی عەفرین
هەڵوێستنامە
هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ بەرخۆدانی #عەفرین#
ئێمە نوێنەرانی دەیان پارت و ڕێکخراوەی کوردستانیی، سەدان کەسایەتیی سەربەخۆ لە ڕۆشنبیر و ئەکادیمیکار و هونەرمەند و پارلەمێنتاران کە خۆمان وەک دەنگی نەتەوەیی و نیشتمانیی بۆ خاوەندارێتی لە بەرخۆدانی عەفرین دەبینین، لە هۆڵەندا کۆبووینەتەوە و ئەم بانگەوازە دەخەینە بەردەم ڕای گشتیی کوردستانیی و جیهانیی.
دەوڵەتی تورکیا پێش 51 ڕۆژ هێرشی کردە سەر شاری عەفرین. ئامانجی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئێمە ڕوونە. تورکیا دەیەوێت کورد لەسەر خاکی خۆی ئازاد نەبێت، بەڵکو هەر دیل بێت و وڵاتیشی داگیرکراو بێت.
دەوڵەتی تورکیا دژی هەبوونی کوردە، دژی هەبوونی کوردستانە و نیەتی خۆی نەشاردۆتەوە و لە پراکتیکدا ئەو ڕاستییەی سەلماندووە.
دەوڵەتی تورکیا لە هێرشی حکومەتی عێراقدا بۆ سەر کەرکووک و ناوچەدابڕاوەکان، پشتگیریی حکومەتی بەغدای کرد. لە هێرشی داگیرکاریی داعشدا بۆ سەر کوردستان، بە تایبەتیش بۆ سەر کۆبانێ، ڕۆڵێکی سەرەکیی لە هاوکاریکردنی داعشدا بینی. دەوڵەتی تورکیا هەر لە سەرەتاوە لە دژی کانتۆنەکانی ڕۆژاوای کوردستان و سیستەمی فیدراڵیی باکوری سوریا، لە سەنگەردا بووە. چەندین بنکەی سەربازیی و سیخوڕیی لە دژی دەستکەوتەکانی کوردستان لە باشووری کوردستان جێگیر کردووە.
دواجاریش هێرشی کردە سەر عەفرین و لە ئێستادا چەند گوندێکی داگیر کردووە کە لە ڕاستییدا وێرانی کردوون. بێ پسانەوە بە فڕۆکەو تۆپ بۆردومانی عەفرین و دەوروبەری دەکات. بەو هۆیەوە سەدان سڤیل لە منداڵ و پیر شەهید و بریندار بوون. بەڵام خەڵکی عەفرین لە ڕیزی پێشەوە و هێزەکانی (ی پ گ) و (ی پ ژ) و سوپای سوریای دیموکرات و هەموو هێزەکانی تری پاراستن، هەموویان ڕووبەڕووی هێرشی تورکیا و چەتەکانی بوونەوە و لەو کاتەوە بەرخۆدانێکی ئەفسانەیی و قارەمانانە تۆمار دەکەن. ڕۆژاوای کوردستان، هەروەکوو خەڵکی عەفرین و شان بەشانی هێزەکانی شەڕوانان وڵاتی خۆیان دەپارێزن. خەڵکی کوردستان بە گشتیی و کوردانی دیاسپۆراش پێکەوە لەسەر پێن و خاوەندارێتی لە عەفرین دەکەن. دۆستانی گەلی کوردستانیش پشتگیرییەکی باشی بەرخۆدانی عەفرین دەکەن.
بەڵام دیسان هەموو ئەمانەش بەس نین. پێویستە لە پڕۆسەی بەرخۆدان و پاراستنی عەفریندا، پشتگیریی و خاوەندارێتییەکی زیاتر و بەهێزتر ڕێکبخەین. بۆ ئەوەش پێویستە بەر لە هەرشتێک بزاڤە ناوخۆییەکان چالاک بن و ئەڵقەیەکی پاراستنی نەتەوەیی و نیشتمانیی بە دەوری عەفریندا بکێشین.
عەفرین لە کۆتایی سنووری ڕۆژاوای کوردستاندایە. دەوڵەتی تورکیاش هەر لە دیریکەوە تا عەفرینی کردۆتە ئامانجی داگیرکاریی خۆی. بۆیە پێویستە ویژدانی نەتەوەیی و نیشتیمانیی کوردستانیان لە شەڕی عەفریندا خۆی پیشان بدات. پێویستە دڵی هەموو کورد و کوردستانیان بۆ عەفەرین لێ بدات. بێگومان لە پڕۆسەی پاراستنی عەفریندا قوربانی زۆر دەدرێت. بەڵام ئەگەر یەکێتییەکی فراوان پێک بێنین، ئەوا بە دڵنیایی عەفرین زووتر سەردەکەوێت. هەلومەرج لە بەرژەوەندی کورداندایە. گەلی کوردستان دەتوانێت ڕەوشی عەفرین بەرەو سەرکەوتن وەرچەرخێنێت. سەرکەوتنی عەفرین دەروازەی نوێ لەبەردەم پڕۆسەی ئازادیی کوردستاندا دەکاتەوە. بۆ ئەو ئامانجەش پێویستە هەموو هێزە سیاسیەکان، ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان، هەموو کوردستانیان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانیی، یەکێتییەکی هاوکاریی مەزن پێکبێنن کە بتوانێت ببێت بە زەمینەی بەرپەچدانەوەی داگیرکاریەکان.
تەنیا شتێک عەفرین لەم ڕۆژە سەختانەی خۆیدا لە گەلی کوردستانی دەخوازێت، یەکڕیزیی ناوخۆیی و نەتەوەییە. ئیدی پێویستە کورد و کوردستانیان ئەم خواست و داخوازییەی عەفرین بەدی بێنن و بە هاواری عەفرینەوە بچن. عەفرین بە هیوای جوڵەیەکی لەو چەشنەیە.
کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانیی بۆ عەفرین، ئەم بانگەوازە بە پەلەیە دەخاتە بەر چاو و گوێی خەڵکی کوردستان و دنیای مرۆڤدۆست و دیموکرات:
1. نەبوونی هاوپەیمانیی ناوخۆیی کوردان سەنگەرەکانی پاراستنی کوردستان لاواز دەکات و ڕێ لەبەردەم هێرشی داگیرکەراندا واڵا دەکات. ڕێککەوتنی ناوخۆیی مەرجی مان و نەمانە و پێویستە لە پڕۆسەی پاراستنی عەفریندا بە دی بێت. بۆ ئەو ئامانجە مەزنەش لە ئێستادا پلاتفۆڕمی خاوەندارێتی لە عەفرین بە بەشداریی چەندین دەینامیکی کوردستانی فراوانتر بووە و هێزە کوردستانییەکان لە هەر کات زیاتر نزیکی یەکترن.
2. پێویستە لە پڕۆسەی پاراستنی عەفریندا کوردستانیان لە دیاسپۆرا پشتیوانیەکی بەهێز و هەمئاهەنگ بە هەمان ڕۆحی کۆبانێ پێک بێنن. لە دژی هێرش و داگیرکاریی تورکیا دەنگی ئەم پشتگیریی و خاوەندارێتییە تێکەڵ بە دەنگی عەفرین ببێت. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە خەباتێکی دیپلۆماسی بەهێز و ئەنجامدار لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشمانیی بەڕێوە ببەین.
3. بۆ ڕاوەستاندنی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین، پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئاگربەست لە سوریا، پێداگریی و خەباتێکی زۆر بکەین.
4. پێویستە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ بڕیارەکەی خۆی بکات، و بە جیددیی لەسەر پرسی ئاگربەست ڕابوەستێت و بیخاتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
5. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، ناتۆ، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا دەبێت بە ئەکتیڤی لەسەر پرسی عەفرین هەڵوێستە بکەن و گوشارەکانی خۆیان بۆ سەر تورکیا زیاتر بکەن تا لە عەفرین بچێتە دەر.
6. پێویستە ڕوسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی عەفرینەوە بگۆڕێت. ئاسمانی سوریا بپارێزێت و ڕێ لە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بگرێت.
7. پێویستە دەوڵەتی سوریا بە ئاشکرا و بە دەنگی بەرز دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بێتە دەنگ. لەگەڵ بەڕێوەبەریەتی عەفرین و هێزی ئاسایشی ناوچەکە لە هەمئاهەنگیدا بێت و شانبەشانی ئەوان لە پارستنی سنوورەکانی عەفریندا بەشدار بێت.
سوریا ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە، پێویستە هەموو میکانیزمە نێونەتەوەییەکان بەکاربهێنێت تا ڕێگا لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بگرێت.
8. کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی دەبێت هەڵوێستی فەرمی لەسەر داگیرکاریی تورکیا ڕابگەیەنن و ئەو هێرشە شەرمەزار بکەن، و بۆ دەرکردنی تورکیا لە سنوورەکانی سوریادا، هەنگاوی پراکتیکی بنێن.
9. دەوڵەتی تورکیا بە پراتیکی داگیرکاریی و شەڕخوازیی خۆی، شەڕی دژی داعش لاواز دەکات. ئاشتیی و سەقامگیریی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئاسایشی دنیا دەخاتە مەترسییەوە. هەربۆیە پێویستە هێزە جیهانییە باڵادەستەکان و دنیای دیموکرات، دژی ئەم شەڕخوازییەی تورکیا هەڵوێستی ڕوو و ئاشکرایان هەبێت و ڕێگا لەبەردەم ئەم دەوڵەتە داگیرکارە بگرن.
10. نەتەوە یەکگرتووەکان و دنیا لە کۆمەڵکوژی جزیر و شارەکانی تری باکووری کوردستان بێدەنگ و بێ هەڵوێست بوون، لەبەر ئەوە تورکیا سوودی لەو دەرفەتە بینی و ئێستاش بێباکانە هێرش دەکاتە سەر عەفرین. ئەو هێزە تایبەتیانەی کە لە جزیرە و شارەکانی باکوور کۆمەڵکوژییان کرد، ئێستا ڕەوانەی عەفرین کراون بۆ ئەوەی هەمان کار بکەن. بۆیە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان بە زوویی بێتە دەنگ و سەبارەت بە هێرشی عەفرین بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، تا کۆمەڵکوژیی جزیرە دووبارە نەبێتەوە.
11. ئێمە بانگی دۆستانی کوردستان بە گشتیی و ڕای گشتیی دنیای دیموکرات و خاوەن ویژدان دەکەین و ڕای دەگەیەنین ئێوە هەتا ئێستا هەڵوێستێکی باشتان پیشانداوە، هیوامان وایە لەو هەڵوێستە بەردەوام بن و بە‌هێزتری بکەن. گەلی عەفرین پێویستی بە پشتگیریی ئێوەیە.
12. داوا لە کوردستانیان و دۆستانی کورد دەکەین مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ تورکیا ڕابگرن و بایکۆتی توریزمی تورکیا بکەن.
13. کۆبوونەوە بۆ خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی عەفرین، لە 12ی مانگی ئازارەوە ئامادەباشیی و سەفەربەریی نەتەوەیی ڕادەگەیەنێت. داوا لە کوردستانیان دەکات شەوورۆژ بە هەموو شێوازەکانی کار و خەبات لە چالاکیدا بن.
14. ئێمە، هەموو ئەو نوێنەرو کەسایەتیانەی لێرە کۆبووینەوە، جارێکی تر هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆمان بۆ خاوەنداریەتی لە عەفرین دووپات دەکەینەوە و ڕای دەگەینین عەفرین کوردستانە، پاراستنی عەفرین پاراستنی هەموو کوردستانە. ئێمە بە هەموو توانای خۆمان خاوەنداریەتی لە عەفرین دەکەین. ئێمە هەمان هەڵوێستیش لە هەموو پارت و ڕێکخراو و کەسایەتی و سەرجەم گەلی کوردستان دەخوازین.
کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بۆ عەفرین
#11-03-2018#
ئەم بابەتە 4,424 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-03-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: عەفرین
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 12-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 12-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 12-03-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,424 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.177 KB 13-03-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,405
وێنە 105,210
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,713
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!