باکووری کوردستان
- لە شارۆچکەی دۆغوبایەزید لە پارێزگای
ئاگریئاگری لە باکووری کوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) و سوپای تورکیا ڕوویدا. لە ئاکامدا سەربازێکی سوپای تورکیا بە سەختی بریندار بووە و دواتریش گیانی لەدەستداوە.
[1]
- وتەبێژی حکومەتی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێک لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئه و ئۆپراسیۆنە لە ڕێگەی فڕۆکە و سەربازە تورکییەکانەوە ئەنجامدەدرێت.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هەریەکە لە شارەکانی،
سنەسنە،
مەریوانمەریوان،
کامیارانکامیاران،
بۆکانبۆکان و ڕشت، چالاکیی بۆ پشتیوانیی عەفرین بەڕێوەچوو.
[4]
- هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر سنووری تەتە لە
هەورامانهەورامان، کە کەوتووەتە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، ژمارەیەک
کۆڵبەرکۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان دەستگیرکردووە و ژمارەیەکیش برینداربوون.
[2]
- چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەکات لە ئێران، بڵاویکردووەتەوە، کە سێ چالاکی مەدەنی ناسراوی شاری مەریوان، بەناوەکانی عەدنان حەسەنپوور، حەمەی دانش و ناسح باخیشی، لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی پشتگیری بۆ عەفرین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە مەریوان دەستبەسەر کراون.
[2]
باشووری کوردستان
- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم کوردستان دەڵێت، هەرێم ئاسانکاری زۆری کردووە بۆ ڕادەستکردنەوەی دەستگیرکراوانی
داعشداعش و تائێستا بە سەدان لە دەستگیرکراوانی داعش ڕادەستکراون و پرۆسەکەش بەردەوامە.
[3]
- بەمەبەستی شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەی دەوام لەسنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و ژمارەیەک لەپیاوماقوڵانی هەڵەبجە بڕیاردرا کە لە سبەینێوە دەرگای خوێندنگاکان بکرێتەوە، ئەندامێکی دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایانیش دەڵێت تا موچەی بێ پاشکەوت نەدرێت بایکۆت بەردەوامە.
[3]
- ئەمڕۆ، 14 ساڵ تێپەڕبوو بەسەر کۆمەڵکوژیی شاری قامیشلۆ، کە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە ئەنجامدرا و گەلی کوردیش ڕاپەڕینی ئەنجامدا، لە کەمپی باریکە لە شارەدێی
عەربەتعەربەت-ی سەر شاری سلێمانی یادی ئەو کۆمەڵکوژیە کرایەوە.
[3]
- بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی بۆ بەرخۆدانی عەفرین، بەپێشەنگایەتیی
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانگەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵ لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
[2]
- خوێندکارانی
زانکۆی کەرکوکزانکۆی کەرکوک لە بەرامبەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بۆنە و ئاهەنگە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ بایکۆتی دەوام دەکەن.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی شەڕڤانێکی
یەپەگەیەپەگە و پێنج منداڵ، کە تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ 14 ساڵە و بەهۆی هێرشی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە، لە
عەفرینعەفرین بەڕێوەچوو. دانیشتووانی عەفرین توڕەن و بەتایبەتی کەسوکاری ئەو کەسانی گیانیان لەدەستداوە، پڕ بە دەنگیان هاوار دەکەن ئەردۆغان دیکتاتۆرە.
[1]
- لە گوندەکانی سەربە بلبلێ شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕودەدات، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی کەوکەبی سەربە
جندرێسجندرێس بە چڕی بۆردوومان دەکەن.
[2]
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە چەند یەکەیەکی گاردی کۆماری سوپای سوریا گەیشتونەتە باشوری شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵکردووە کە هاوکات بووە لەگەڵ هێرشەکانی سوپای تورکیاو گروپە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئه و شارە.
[3]
- ئەمڕۆ لە 52 یەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفریندا، فڕۆکە جەنگییەکان دەوروبەری مەزارگەی شەهیدانی
ئاڤێستا خابوورئاڤێستا خابووریان بۆردوومان کرد،کە تەرمی هەزاران شەهیدی تێدا بە خاک سپێردراوە.
[2]
- سوپای تورک لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، گوندەکانی سەر بە
تربەسپیتربەسپیی کانتۆنی
قامیشلۆقامیشلۆ تۆپباران دەکات.
[2]
- هێزەکانی سوپای تورک گوندەکانی باسووتا، گرزێلێ و زەربای سەر بە شێراوایان لە عەفرین بۆردوومان کرد. لەئەنجامی بۆردوومانەکەدا، چوار هاوڵاتی برینداربوون، کە ناسنامەیان بەمشێوەیە: محەمەد خەلۆ تەمەن 25 ساڵ، زوهێڕ یوسف 45 ساڵ، ڕیهانا محەمەد، جوما ڕەجەب تەمەن 21 ساڵ.
[2]
- کاتژمێر 22:00ی ئەمشه و بە کاتی سووریا، بۆمبێکی دەنگی لە چواڕیانی بەتا-ی باشووری ناوەندی شاری منبج تەقیوەتەوە. تا ئێستا وردەکاری تەقینەوەکە و زیانەکانی ڕانەگەیەندراوە. هەروەها ئەنجومەنی سەربازیی منبج و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی منبج له و بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی سووریا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تووندوتیژییەکانی عەفرین پێشێلکردنی ئاگربەستە لە سووریا.
[1]
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی تورکیادا، لەبارەی دۆخی عەفرین گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و
هەدەپەهەدەپە ڕوویدا. ژنە پەرلەمانتاری هەدەپە
هودا کایاهودا کایا، ڕەخنەی تووندی لە حکومەت گرت و گوتی ئەوەی ئاکپارتی لە عەفرین دەیکات جیهاد نییە، ئەمە بوختانێکی گەورەیە بە پێغەمبەرمان.
[1] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表