بەداخەوە هەواڵی دڵتەزێنی تیرۆری کادرێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ناوی کاک #قادر قادری#مان بیست، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان هاوخەمیی خۆمان بۆ لە دەستدانی ئەو شەهیدە دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید قادر قادری و حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین. کردەوەی تیرۆر لە ژێر هەر ناو و پاساوێکدا، کردەوەیەکی قیزەون و نامرۆڤانەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی سیاسەتە نەگریس و ستەمکارییەکانیەوە، بۆ سەپاندنی ستەم و ترس و هەڕەشە، تیرۆر وەک چارەسەر بەکار دێنێت و هیچ سڵ لە کەڵک وەرگرتن لەو کردەوە قیزەونانە ناکاتەوە و چوار دەیە لە دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی پڕە لە کردەوەی تیرۆر و وەک دەوڵەت ماهییەتێکی تیرۆریستیی هەیە.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، هەموو جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی و لە ژێر هەر ناو بە هەر پاساوێک مەحکووم و ئیدانە دەکەین و داواکارین کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵوێستێکی جیددی وەرگرن و بەرپەرچی کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەنەوە و لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش داواکارین کە مەترسیی سەر لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە جیددی وەرگرن چوونکو ئەرکی پاراستنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە قورسایی لە ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە تیرۆرەکانی ئەم دواییە ڕوون بکرێتەوە و ئاکامەکانیشی بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێتەوە.
#07-03-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,605 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!