شەڕڤانی ئایسلاندیی #یەکینەکانی پاراستنی گەل#- #یەپەگە#، لە #عەفرین# شەهید بوو.
شەوی ڕابردوو #06-03-2018# شەڕڤانانی بیانی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، شەهیدبوونی لە چوارچێوەی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا ڕاگەیاند.
لە شەڕەکانی ڕزگارکردنی #منبیج#، تەبقا و ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعشدا قارەمانانە بەشداری کردبوو، سەرئەنجام لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکەوە بۆ سەر ئەو کانتۆنە گەیشتە کاروانی شەهیدان.
ناوبراو پاش شەڕی ڕەقە گەڕابووەوە ئایسلاند، بەڵام لەوێش دەست بەرداری تێکۆشان بۆ چەسباندنی مافی گەلانی بندەست نەبوبوو، چەندین جار لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کرابوو.
پاش دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین لە ڕۆژی 20-01-2018 دا، هیلمارسن گەڕایەوە بەرەکانی بەرخۆدان لە عەفرین.
شەڕڤانانی بیانیی ڕایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی شەڕێکی قارەمانانە لە دژی سوپای فاشیستی دا شەهیدبوو.
جێگای ئاماژەیە، کە پێشتریش لە بەرخۆدانی سەردەمدا سێ شەڕڤانی بیانی خەڵکی وڵاتانی ئیسپانیا، فەرەنسا شەهیدبوبوون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,237 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!