ساڵی لەدایکبوون/ 1972 لە شاری #سلێمانی#
دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچانە
ساڵی 1992 بووە بە بێژەر لە ئێزکەی #دەنگی گەلی کوردستان#، تائێستاش بەردەوامە.
سەرباری پێشکەشکردنی هەواڵەکان لە ئێزگە، چەندین بەرنامەی ئاماده و پێشکەشکردووە، لەوانە: #سروەی بەیان# ساڵی 1997، لە ئێوە پرسیار لە ئێمەش وەڵام ساڵی 2000 تا 2003، داخوازی گوێگرەکان، تەندروستی و کۆمەڵ لە ئامادەکردنی فەرمانگەی تەندروستی، پەیامی مامۆستا لە ئامادەکردنی #یەکێتی مامۆستایانی کوردستان#، بەرنامەی #ئاوێزە# لە ئامادەکردنی ئالان ڕەئوف، بەرنامەی #ژیانەوەی کوردستان# لە ئامادەکردنی #دڵشاد ئەحمەد#، لە ڕۆژنامەکانەوە ساڵی 1994، ئەمە جگە لە ئامادەکردن و خستنەڕووی بابەتەکانی ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# لە ساڵی 1994 ەوە تا 2003 ڕۆژانە لەگەڵ گۆڤاری #خاک# و هەفتەنامەی #الاتحاد#، ئێستاش بەردەوامە لە بەرنامەی #بەیانیت باش وڵاتەکەم#. هەروەها خەڵاتی گەلی کوردستان پەلکەزێڕینە پێشکەشدەکات.
ساڵی 1996 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە لەگەڵ بارزان شێخ عوسمان.
دوو کچی هەیە بەناوەکانی مادێناو کۆرژا