بەهۆی ئه و زوڵم و ستەمەی لەلایەن سوپای تورکیاوە بەرامبەر کوردانی خۆرئاوای کوردستان دەکرێت، دەزگای میدیای #کوردسات# بڕیاردا پەخشی سەرجەم دراما تورکیەکان ڕابگرێت.
لەسۆنگەی نەتەوایەیەتی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر به و زوڵم و ستەمەی لە کوردانی خۆرئاوا دەکرێت، دەزگای میدیای کوردسات بەداوای لێبوردنەوە لە بنەرانی وەک یەکەمین کەناڵی کوردی، بڕیاریدا بەڕاگرتنی درامای ئەزەل و سەرجەم دراما تورکییەکان لە کەناڵی کوردسات.
ئەوەش لەکاتێکدایە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بۆسەر کانتۆنی عەفرین و کوردانی خۆرئاوا دەستپێکردووە ڕۆژانە چەندین هاووڵاتی مەدەنی بێتاوان بەهۆی بۆردومانی تۆپخانە و فرۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە شەهید و بریندار دەبن.
#05-03-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,303 جار هاتیە دیتن