جندرێس لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە کانتۆنی #عەفرین#ە و دەکەوێتە ڕۆژاوای کانتۆنەکەوە، جندرێس بە چیا و دەشتەکانییەوە دەناسرێت و خاکێکی زۆر باشی هەیە بۆ کشتوکاڵ.
جندرێس کەوتووەتە دووری 20 کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری عەفرینەوە، ماباتا لە باکووری جندرێسە و ئیدلب لە باشوورەوە لێی نزیکە، چیای ئەمانوس تۆرس-یش کەوتووەتە باکووری جندرێسەوە.
مێژووی جندرێس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1750ی زایینی، سەرەتای دامەزرانی جندرێس دوو بنەماڵە بە ناوەکانی چەقەلی و ئەل چەپی تێیایدا دەژیان، هەر دوو ئەو بنەماڵانە لە باکووری کوردستانەوە چووبوونە جندرێس.
لێکۆڵەرانی مێژوو دەڵێن، کە دوو ئەگەر هەیە بۆ سەرچاوەی ناوی جندرێس، یەکەم ناوی گوندێک لەو ناوە و دووەم ناوی فەرماندەیەکی ڕۆمانی کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریی ڕۆمانەکان لەوێ بووە و ناوی ئیرێس بووە.
ڕووبەری جندرێس 350 کیلۆمەتری دوو جایە و سێ هەزار و پێنج سەد ماڵ لە ناوەندەکەی دا دەژین و ژمارەی دانیشتووانەکەی 35 هەزار هاووڵاتی مەزەنە دەکرێت، 10 هەزار هێکتار زەوی بۆ کشتوکاڵ لە دەوروبەری جندرێس هەیە، کە باشترین خاکی چاندن و کشتوکاڵی کانتۆنەکەن، ملیۆنێک و 275 هەزار و 560 داری زەیتون لەو ناوچەیەدا هەن، پاش زەیتوون زیاترین شتێک کە لە ناوچەکە چاندراوە هەنارە، 12 هەزار داری هەنار لەوێ هەن و ساڵانە 300 تۆن هەنار بەرهەم دەهێندرێت.
گردێکی مێژوویی سەردەمی ڕۆمانییەکان لە جندرێس هەیە، ڕووبەری گردەکە 12 هێکتارە و کەوتووەتە باشووری جندرێسەوە.
لە ساڵی 2012دا پاش ئەوەی هێزی گەل عەفرینیان لە چنگی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕزگارکرد، خۆبەڕێوبەریی گەل ناوەند و ڕێکخراوی بۆ ڕێکخستنی خەڵک دامەزراند، جندرێسیش وەک ناوچەیەکی کانتۆنی عەفرین ناسرا.
لە ڕۆژی #20-01-2018# دا سوپای تورک هێرشی بۆ سەر جندرێس و سەرتاسەری کانتۆنی عەفرین دەستپێکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر جندرێس چڕتر بوونەوە و چەند کۆمەڵکوژیی هاووڵاتییان ڕوویداوە.[1][2]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,815 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!