قەسەدە ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە هەموو بەرەکانی شەڕی #عەفرین#ەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا 21 سەرباز و چەتە کوژراون و 13 سەرباز و چەتەیش برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.
قەسەدە، ڕایگەیاندووە: لە ئێوارەی دوێنێوە تاوەکو درەنگانی شەو، لە هەرسێ بەرەی ماباتا، شەرا و ڕاجۆ، شەڕی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامبووە، لە ئەنجامدا لە گوندی چەما-ی سەر بە ڕاجۆ، هێزەکانمان گوللەنەبڕێکی سوپای تورکیان تێکشکاند و سەربازەکانی ناویشی کوژران، هەمان کات هەرسێ بەرە-کەش ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.
هەروەها هاتوو: لە گوندی مۆساکا-ی سەر بە ڕاجۆ، شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانانمان و هێزە تایبەتەکانی سوپای تورک بە ناوەکانی POH و JOHڕوویداوە، لە ئەنجامدا 9 ئەندامی هێزە تایبەتەکانی تورک کوژران.
ئەوەش خراوەتەڕوو: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندەکانی حەمیلکا و حەجیلەر-ی سەر بە جندرێس، شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوویدا، =KTML_Red=لە ئەنجامدا لە گوندی حەمیلکا 3 چەتە کوژران و 5 چەتەی تریش برینداربوون، هەروەها لە گوندی حەجیلەر-یش 2 سەربازی تورک و 7 چەتە کوژران، هەروەها 8 چەتەیش برینداربوون.=KTML_End=
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، ناوەندی شارۆچکەکانی جندرێس و شییە و گوندەکانی دەوروبەری بۆردوومان و تۆپباران دەکەن، هەروەها تاوەکو ئێستاش لە بەرەی شارۆچکەی شییە-وە شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامە.[1]
#04-03-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,929 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!