سەباح رەحمانی پاش برینداربوونی لە نەخۆشخانە
باکووری کوردستان
- بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگاری
ئامەدئامەد، بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بە گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە و دەستبەسەرداگرتنی جبەخانە و ئەشکەوت و حەشارگەکانیان و دەستگیرکردنی رێکخستنە نهێنییەکان و لایەنگران و هاوکارانیان، قەدەخەی هاتووچۆ لە 104 گوندی سەر بە 3 شارۆچکەی ئامەد راگەیێندرا.
[2]
- سوپای تورک هەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی سەر بە
ئەرزرۆمئەرزرۆم و بەو بەهانەیەی گەریلای هەپەگەی لێیە ماڵەکانی سووتاند، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.
[3]
باشووری کوردستان
- دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەک لەبەردەم ماڵی دوو ئەندامی حزبی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە
بنەسڵاوەبنەسڵاوەی سنوری
هەولێرهەولێر رویدا، یەکێک لە دوو بریندارەکەی ئه و رووداوە گیانی لەدەستدا. ئەوەی گیانی لەدەستدا ناوی
سەباح رەحمانیسەباح رەحمانییە و هەردوو قاچی لەدەستدابوو بەسەختی بریندار بوو لە دوێنێوە باری تەندروستی جێگیر نەبوو.
[1]
- چەکدارانی
داعشداعش هێرشێکیان بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە رۆژئاوای
موسڵموسڵ ئەنجامدا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن هێرشەکەیان پوچەڵکردووەتەوە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریش کوژرانی دوو سەرکردەی داعشی راگەیاند. هێرشەکانی داعش لە سنووری
کەرکوککەرکوکیش بۆ سەر چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی چڕکراونەتەوە، بە ناچاریش حەشدی شەعبی لە چەند پێگەیەکی خۆیان کشاونەتەوە.
[2]
- رێگای نێوان کەرکوک - هەولێر کرایەوە. ئەم ڕێگایە لە رووداوەکانی
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەرەوە داخرابوو.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ شەڕێکی قورس لە ناوچەی ماساکای سەر بە ناوچەی
راجۆراجۆی سنوری
عەفرینعەفرین دەستیپێکردووە و فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیاش چەند ناوچەیەکی سنوری عەفرین-یان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردووە.
یەپەگەیەپەگە ئاشکرایکرد کە لەناوچەی جندرێس و راجۆ توانیویانە 30 چەکداری گروپە هاوپەیمانەکانی سوپای تورکیا بکوژن و 26ی تریش بریندار بکەن.
[1]
-
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشوی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) پەیامێکی بڵاوکردەوه و تیایدا داوای لە هاوڵاتیانی کورد کرد لە سەرجەم جیهاندا سبەی شەممە 3ی ئازار خۆپیشاندان ئەنجامبدەن بۆ پاڵپشتی لە عەفرین بەرانبەر به و هێرشانەی سوپای تورکیا لەدژی دەستیپێکردووە.
[1]
- بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە بۆ سەر گوندێکی سەر بە شارۆچکەی ماباتا لە عەفرین، هاوڵاتییەکی مەدەنیی شەهیدبوو و پێنج هاوڵاتی دیکە برینداربوون.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- ئەرمینیا بەرەسمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆتۆکۆڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا دا کە لە ساڵی 2009 ەوە ئیمزایان کردووە.
[1] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan