باکووری کوردستان
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی پارێزگاری
ئامەدئامەد، بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بە گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە و دەستبەسەرداگرتنی جبەخانە و ئەشکەوت و حەشارگەکانیان و دەستگیرکردنی ڕێکخستنە نهێنییەکان و لایەنگران و هاوکارانیان، قەدەخەی هاتووچۆ لە 104 گوندی سەر بە 3 شارۆچکەی ئامەد ڕاگەیێندرا.
[2]
- سوپای تورک هەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی سەر بە
ئەرزرۆمئەرزرۆم و بەو بەهانەیەی گەریلای هەپەگەی لێیە ماڵەکانی سووتاند، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.
[3]
باشووری کوردستان
- دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەک لەبەردەم ماڵی دوو ئەندامی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە
بنەسڵاوەبنەسڵاوەی سنوری
هەولێرهەولێر ڕویدا، یەکێک لە دوو بریندارەکەی ئه و ڕووداوە گیانی لەدەستدا. ئەوەی گیانی لەدەستدا ناوی
سەباح ڕەحمانیسەباح ڕەحمانییە و هەردوو قاچی لەدەستدابوو بەسەختی بریندار بوو لە دوێنێوە باری تەندروستی جێگیر نەبوو.
[1]
- چەکدارانی
داعشداعش هێرشێکیان بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە ڕۆژئاوای
موسڵموسڵ ئەنجامدا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن هێرشەکەیان پوچەڵکردووەتەوە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریش کوژرانی دوو سەرکردەی داعشی ڕاگەیاند. هێرشەکانی داعش لە سنووری
کەرکوککەرکوکیش بۆ سەر چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی چڕکراونەتەوە، بە ناچاریش حەشدی شەعبی لە چەند پێگەیەکی خۆیان کشاونەتەوە.
[2]
- ڕێگای نێوان کەرکوک - هەولێر کرایەوە. ئەم ڕێگایە لە ڕووداوەکانی
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەرەوە داخرابوو.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ شەڕێکی قورس لە ناوچەی ماساکای سەر بە ناوچەی
ڕاجۆڕاجۆی سنوری
عەفرینعەفرین دەستیپێکردووە و فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیاش چەند ناوچەیەکی سنوری عەفرین-یان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردووە.
یەپەگەیەپەگە ئاشکرایکرد کە لەناوچەی جندرێس و ڕاجۆ توانیویانە 30 چەکداری گروپە هاوپەیمانەکانی سوپای تورکیا بکوژن و 26ی تریش بریندار بکەن.
[1]
-
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشوی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) پەیامێکی بڵاوکردەوه و تیایدا داوای لە هاوڵاتیانی کورد کرد لە سەرجەم جیهاندا سبەی شەممە 3ی ئازار خۆپیشاندان ئەنجامبدەن بۆ پاڵپشتی لە عەفرین بەرانبەر به و هێرشانەی سوپای تورکیا لەدژی دەستیپێکردووە.
[1]
- بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە بۆ سەر گوندێکی سەر بە شارۆچکەی ماباتا لە عەفرین، هاوڵاتییەکی مەدەنیی شەهیدبوو و پێنج هاوڵاتی دیکە برینداربوون.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- ئەرمینیا بەرەسمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆتۆکۆڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا دا کە لە ساڵی 2009 ەوە ئیمزایان کردووە.
[1]