قەسەدە ڕایگەیاند، کە لە بەیانی ئەمڕۆوە، لە بەرەی #ڕاجۆ# و بلبلێ-وە شەڕ لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامە و شەڕڤانان زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تێکشکاندووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە #عەفرین# بڵاوکردەوە.
قەسەدە، ڕایگەیاند: =KTML_Red=❞سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی بەرەی شارۆچکەی ماباتا-یان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهیدبوو و 3 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون❝=KTML_End=، هەروەها لە بەرەی ڕاجۆش، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە، ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لە بەیانی ئەمڕۆوە، لە بەرەی شارۆچکەی ڕاجۆ-وە، شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورکی و چەتەکانی ڕوودەدات و تا ئیستاش بەردەوامە، لەئەنجامی ئەو شەڕانەشدا، هێزەکانمان لە گوندی ئەلیبیسکا زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تێکشکاند.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ڕایگەیاندووە: لە گوندی باخچه-ی بەرەی بلبلێ-یش، سوپای داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن، بەڵام هێزەکانمان وەڵامیان دانەوە و هەتا ئێستا شەڕ بەردەوامە.[1]
#01-03-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,896
Donnez votre avis sur ce produit!