دز لە هەولێر سەرە مەنهۆڵیان نەهێشتن
📊 احصائيات واستفتاءات
هەواڵی دەستگیرکردنی دز، بەشی زۆری ئەو هەواڵانەی پێکهێناوە کە رۆژانە لە پەیجەکانی پۆلیسی پارێزگاکانی کوردستاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە. گەورەترین دزیش کە ئەمساڵ دەستگیرکرابێ، تۆمەتبارێک بووە کە 12 ئۆتۆمبێلی لە
هەولێرهەولێر و
دهۆکدهۆک دزی بوو.
ئەو دزە کە خەڵکی شاری دهۆکە، کۆتایی مانگی رابردوو لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر لە هوتێلێکدا دەستگیرکرا. وەک لە دانپێدانانەکانیدا دەرکەوت، زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دزیونی مازادا و ئۆپڵ بوونە، هەندێک لەو ئۆتۆمبێلانە بەهۆی ئەوەی ساڵیانەیان تێدا نەبووە، نەیتوانیوە بیانفرۆشێتەوە. ئەوانی دیکەشی بە 800 – 2400 دۆلار فرۆشتوونەتەوە. یەکێک لە دزییەکانیشی، بریتی بووە لە دزینی ئۆتۆمبێلی ماڵی خۆیان.
بەپێی ئەو ئامارەی لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، پۆلیس لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 10 کەس و باندی لەسەر دزیکردن دەستگیر کردووە. یەکەمین دزیش لە ساڵی نوێدا رۆژی یەکی کانوونی دووەم لە شارۆچکەی پیرزین دەستگیرکرا بە ناوی (س.م.ق)، تەمەن 36 ساڵ، دوای دەستگیرکردنی دانی نا بەوەی 9 تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە کە بریتی بووە لە دزینی زێڕ و پارە و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی.
بەپێی ئاماری پۆلیسی هەولێر، ساڵی رابردوو 677 کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون کە پەڕاوی 584 کەسیان رەوانەی دادگا کراوە. هەروەها لە شاری سلێمانیش ساڵی رابردوو 321 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە کە 202 حاڵەتیان ئاشکرا بووە و 785 کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون.
پۆلیسی سلێمانی رۆژی 10/1/2018 ئاماری نۆ رۆژی یەکەمی ساڵی نوێی راگەیاند، بەپێی ئامارەکە پۆلیس لە ماوەی نۆ رۆژدا 40 کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیر کردووە.
رۆژی هەشتی مانگی رابردوو پۆلیسی هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا تاوانەکانی هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێی راگەیاند. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە رۆژی
04-01-201804-01-2018 دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ه.ئا.ح) و (م.ی.ع)، دەستگیرکردووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا کادێنزا)یان لە گەڕەکی قەرەبوو لە ناحیەی کەسنەزان دزیبوو.
لە ماوەی رابردوودا پۆلیس چەندین سکاڵای بۆ چووە لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل، رۆژی 10ی مانگی رابردوو پۆلیس دوو برای دەستگیر کرد کە دوو ئۆتۆمبێلیان لە گەڕەکی سێبەردانی شاری هەولێر دزیبوو.
دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە چەندین رووداوی دزینی سەرە مەنهۆڵ لە نێو شاری هەولێر و دەوروبەری، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی کردەوە و توانی لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتباران دەستگیر بکات. لەوانەش باوک و کوڕێک لە شارۆچکەی بەحرکە کە چەندین سەرە مەنهۆڵیان لە نێو شاری هەولێر و دەوروبەری دزیبوون. هەروەها سەرەتای ئەم مانگە پۆلیس باندێکی پێنج کەسی لە دارەتوو دەستگیرکرد کە 80 سەرە مەنهۆڵیان لە دارەتوو دزیبوون.
دزەکانی دارەتوو دەستگیرکران ئەمە سەردێری هەواڵێکی پۆلیسی هەولێر بوو لە 29/1/2018. پۆلیس دەڵێت دوای ئەوەی چەند رووداوێکی دزی لە دارەتوو روویان دا، دۆسیەیان بۆ کردەوە و سێ کەسیان دەستگیر کرد کە حەوت تاوانی دزییان لە دارەتوو ئەنجامدابوو. سێ رۆژ دواتر پۆلیس تۆمەتبارێکی دیکەی هەر لە دارەتوو دەستگیرکرد بەناوی (س.ئا.د) کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمیگا و ماتۆرسکیلێکی دزیبوو.
یەکێکی دیکە لەو تۆمەتبارانەی پۆلیس ئەم مانگە دەستگیری کردووە، کەسێکی تەمەن 34 ساڵ بووە بەناوی (پ.ع.ع) ئەو کەسە لە گەڕەکی تەعجیل بڕێک پارە و مۆبایل و دوو دەمانچەی دزیبوو. هەروەها پۆلیس رۆژی 13ی ئەم مانگە دزێکی لە شارۆچکەی خەبات دەستگیر کردووە کە چەند دووکانێکی شارۆچکەکەی شکاندووە و بڕێکی زۆر پارە و کارتی مۆبایلی بردووە.
هەفتەی رابردوو پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات لە شاری هەولێر، دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند. (س.س.م.)، چەندین ماتۆڕسکیلی لە شەقامی 100 مەتری لە نزیک نەخۆشخانەی رزگاری دزیبوو. (ه.ح.ع.)، چەندین تابلۆ و تایەی ئۆتۆمبێلی دزیبوو. هەروەها (ژ.م.م.)، چەندین دوکانی شکاندووە و بڕێکی زۆر پارە و کارتی مۆبایلی دزیوە.
[1]
28-02-201828-02-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!