سەبارەت بەو زانیارییە نادروستانەی کە لەچەند ماڵپەڕ و ناوەندێکی میدیایی لەسەر زاری پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا بەناوی ڕەسووڵ ڕازی بڵاوکراونەتەوە، کە گوایە پارتی 350 هەزار فەرمانبەری وەهمی لە حکوومەتدا هەیە و مووچەکانیان وەردەگرێت، سەرلەبەریان زانیاریی نادروست و وەهمین و بۆ خەڵکی عێراق بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی ڕادەگەینین کە ئەم زانیارییە نادروستانە هەوڵێکی پڕ لە چەواشەکارین، زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە خۆی وەهمییە و تەنیا بۆ خۆدەرخستن تۆمەتی داوەتە پاڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە.
ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە نادروستانە لەلایەن ڕەسوڵ ڕازی و هاوشێوەکانی بۆ سەرنج لادانی خەڵکە لەو گەندەڵییە زۆر و زەوەندانەی لە کەرتەکانی سوپا و کارەبا و پڕۆژە وەهمییەکانی دیکەی خزمەتگوزاری لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق پەردەپۆش دەکرێن کە مەزندەدەکرێت سەدان ملیار دۆلاری لێ بەهەدەر درابێت و پارەکەیش چووەتە سەر حیسابی بەرپرسان و گیرفانی ئەو جۆرە بوختانچیانە و هاوشێوەکانیان، هەروەها هەوڵدەدەن بەم جۆرە تۆمەتانە زیاتر گرفت بخەنە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەولێر و ڕەوشەکەش ناسەقامگیرتر بکەن، بۆئەوەی خۆیان لە ئاوی لێلدا ماسی زیاتر بگرن.
لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا سیستەمی بایۆمەتری بۆ تۆماری فەرمانبەران ئەنجام درا، هەرێمی کوردستان کار بەگوێرەی یاسا دەکات و فەرمانبەران موڵکی ڕاستەقینەی حکوومەتن نەوەک هی حزبەکان بن.
مەحمود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
#27-02-2018#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,872 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!