چیک، کوردان لە بەردەم دادگادا داوای ئازادکردنی ساڵح موسلیم دەکەن
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی گواستنەوەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ جاری دووەم راگرتنی گەشتی دەرەکی فڕۆکەخانەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە درێژکراوەتەوە.
[3]
- شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسوڵی چیک-یان لە
هەولێرهەولێر کرد داوای ئازادکردنی ساڵح موسلیم-یان کرد، کونسوڵی چیک-یش سەرسوڕمانی خۆی لە دەستگیرکردنی موسلیم نیشاندا.
[1]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و کەمپینێکیان ڕاگەیاند و داوای بایکۆتکردنی هەموو کاڵا و کەلوپەلێکی تورکیان لە باشوری کوردستان کرد.
[1]
- کاتژمێر 10:15ی ئەمشەو لە شاری
کەرکوککەرکوک، پێکدادان لەنێوان هێزە عێراقییەکان و ژمارەیەک چەکداری نەناسراو روویدا. سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک راگەیاند چەند چەکدارێکی نەناسراو گوللە ئاربیجییەکیان ناوە بە بارەگای
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی لەگەڕەکی موسەڵای تورکمان نشین و بەهۆیەوە پێکدادان روویداوە.
[3]
- شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی
داعشداعش لە
حەویجەحەویجە روویدا و کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی یەلانقۆزی سەربە جندرێسیان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی شەهیدبوون.
[1]
- شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن و یەکینەکانی پاراستنی گەل، هێرشێکی سوپای تورکیان بۆ سەر جندرێس تێکشکاند.
[1]
- جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی دەستگیرکردنی
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی
پەیەدەپەیەدە رایدەگەیێنێ، سێ وەزارەتیان لەسەرخەتن بۆئەوەی چیک رازی بکەن رادەستیان بکات.
[2]
- سوپای تورک و چەتەکانی، شارۆچکەکانی شەرا و مەیدانکێ لە
عەفرینعەفرین تۆپباران دەکەن و زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.
[1]
- ئەدریان رانکین گاڵۆوەی وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا و تورکیا بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی عەفرین و گەیشتن بە چارەسەرێک. رانکین ئەوەشی ئاشکراکرد، لێکۆڵینەوەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری دۆخی عەفرین دەستیپێکردووە و چارەسەری دۆخی عەفرین دەکرێت.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- دەیان هاوڵاتی کورد لە بەردەدم داگای پراگی پایتەختی چیک گردبوونەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن لە دژی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم و داوای ئازادکردنی دەکەن.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان