سوپای تورکیا و هەسەدە ئاماری کوژراوەکان بڵاودەکەنەوە
📊 ئامار و راپرسی
لە 36ەمین رۆژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر
عەفرینعەفرین،
سوپای تورکیا رایگەیاند هەزار و 1931 چەکداری یەپەگە کوژراون. بەپێی ئامارێکی هەسەدەش 889 سەربازی تورکیا و چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد کوژراون.
ئەمڕۆ شەممە 24-2-2018، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە 36ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا رایگەیاند، پێشڕەوییەکان لە پێنج میحوەرەوە بەردەوامن بەتایبەتی لە هەردوو میحوەری جندرێس و رەجۆ. یەکەکانی تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکان بەشێوەیەکی چڕ پێگەکانی یەپەگە تۆپباران و بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە 58 چەکداری یەپەگە کوژراون.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای تورکیا، لە ماوەی 36 رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەی ئه و
شەڕڤانشەڕڤانانەی یەپەگە کە لە عەفرین کوژراون، گەیشتووەتە هەزار و 931 شەڕڤان.
بەپێی ئاماری فەرماندەیی هەسەدە، 98 شەڕڤان، 889 سەرباز و چەکداری ئۆپۆزیسیۆن لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین کوژراون. لە بەرامبەردا تورکیا کوژرانی 32 سەرباز و 69 چەکداری ئۆپۆزیسیۆن و برینداربوونی 170 سەرباز و 214 سەربازی راگەیاندووە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی عەفرین رایگەیاندووە، لە 28 رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا 170 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و 460 کەسی دیکەش برینداربوون. نزیکەی 140 کەس لە قوربانییەکان ژن و منداڵن. بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی هەرێمی عەفرین، 60 هەزار کەس لە عەفرین ئاوارەبوون.
[1]
24-02-201824-02-2018