📊 بابەت 374,085 | وێنە 58,955 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,388 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,577
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📊 راپەڕین: کارگەکانی بەرهەمهێنانی بلۆک لەکاردەکەون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

راپەڕین: کارگەکانی بەرهەمهێنانی بلۆک لەکاردەکەون


دواڕۆژ، محەمەد مستەفا-راپۆرت
ئه و کارگانەی کە بلۆکەکانیان لە دروستکردنی خانوبەرەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم خواستیان لەسەربوو، لەئەنجامی قەیرانی دارایی توشی داڕمانی ئابوری هاتوون و بەهۆیەوە بەشێکیان داخراون و بەشێکی تریشیان خاوەنەکانیان سەرقاڵی فرۆشتنیانن.
کارگەکانی بلۆکی رانیەرانیە و چوارقوڕنەچوارقوڕنە له و کارگە بەناوبانگانەن کە بەهۆی کوالێتی و گونجاوی نرخی بەرهەمەکانیانەوە بەشێک لە هاونیشتیمانیان لە دروستکردنی خانوودا پشتیان پێدەبەستن، بەڵام وا دیارە بەردەوامی قەیرانەکەی هەرێم ئەوانیشی توشی کەوتن کردبێت.
داهاتی کارگە تەنیا بەشی کرێی کرێکارەکانی دەکرد
ئەبوبەکر ساڵح، خاوەنی کارگەی بتوێن کە تا ماوەیەک لەمەوبەر سەرقاڵی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بلۆک بوو بۆ دواڕۆژ وتی، بەر لە قەیرانی دارایی لای ئێمە زیاتر لە 10 کرێکار کاریدەکرد و رۆژانە هەزاران بلۆکمان رەوانەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەکرد، بەڵام دوای قەیرانەکە دۆخەکە تەواو پێچەوانە بوەوە.
ئەبوبەکر زیاتر وتی، دوای بێ بازاڕی و نەفرۆشتنی بلۆکی کارگەکەی بڕیاریداوە ژمارەی کرێکارەکانی کەمبکاتەوە بۆ پێنج کرێکار، بەڵام دواتر قەیرانەکە زیاتر پەرەیسەند و تا ئەو ئاستەی کە کۆی داهاتی کارگەکە تەنیا بەشی خەرجی کرێکار و دانی کرێی کارەبای نیشتیمانی دەکرد بۆیە بە ناچاری بڕیاری داخستنی کارگەکەم دا.
زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلاری وەک قەرز و قیستی بلۆک لای کڕیارانیەتی
ئەحمەد حاجی، خاوەنی کارگەی بلۆکی پەیوەست لە دەڤەری راپەڕین، وەک خۆی دەڵێت بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرز و قیستی فرۆشتنی بلۆک لەسەر هاوڵاتیان نەیتوانیوە داهاتێکی باش کۆبکاتەوە بۆیە لەئێستادا سەرقاڵی داخستن یاخود فرۆشتنی کارگەکەیەتی.
ئەحمەد بۆ دواڕۆژ وتی، بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەیەکی کەمی هاوڵاتیان سەرقاڵی دروستکردنی خانوبەرەن، ئەوانەش کە کڕیاری بلۆکن یا بەقیست دەیکڕن یاخود بە قەرز، هەر بۆیە لە دوو ساڵی رابردوو بە بڕی 2 دەفتەر دۆلار بلۆکم بە قەرز و قیست داوەتە هاوڵاتیان لەکاتێکدا نرخی جوتێک بلۆک لە ئێستادا کەمترە لە 700 دینار.
خاوەنی ئه و کارگەیە روونیشیکردەوە، بەهۆی ئەوەی وەک جاران پارەی فرۆشی بلۆکەکانی بەشێوەی نەقد ناگەڕێتەوە، دەستمایەی زۆر کەمی کردووە و بە ناچاری بیری لە فرۆشتنی کارگەکەی کردۆتەوە.
پێشتر رۆژانە 10 بارهەڵگر و ئێستا یەک یان دوو بارهەڵگر بلۆک دەفرۆشێت
بەختیار فەتاح، خاوەنی کارگەی سەنگەسەر بۆ دواڕۆژ وتی، ئەوەندە بێهیوا بووە لە بازاڕی کارگەکەی نازانێت چ بڕیارێک بدات کە ئایا بەردەوام بێت لەکارکردن بەو قازانجە کەمە یاخود کارگەکەی دابخات.
ئه و وتی پێشتر رۆژانە زیاتر لە 10 بارهەڵگر بلۆکم فرۆشتووە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە رۆژانە یەک یان دوو بارهەڵگر بلۆک دەفرۆشم، ئەمە جگە لەوەی رۆژ هەبوو تەنانەت جوتێک بلۆکم نەفرۆشتووە.
بەختیار ئاماژەشیدا، ژمارەی کرێکار و ئامێر و خەرجیشیان کەمکردۆتەوە، بەڵام سودی نەبووە بۆ ئەوەی داهاتێکی باش بەدەستبهێنن سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا باجی کارەبای نیشتیمانی دوو ئەوەندەی نرخی پێش قەیرانی داراییە.
بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا هۆشداری دەدات
ژمارەی هەرە زۆری کارگەکانی بلۆکی دەڤەری راپەڕین دەکەونە ناحیەی حاجیاوا، داخستنیشیان هەڕەشەی زیادبوونی بێکاری لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.
ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوبەری ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە بە دواڕۆژی راگەیاند، بەهۆی بەرزی کوالێتیانەوە بلۆکی ناحیەکە ناوبانگێکی باشی هەبوو لە سەرانسەری هەرێم، بەڵام بە داخەوە قەیرانی دارایی ئەو کارگانەی توشی داڕمانی ئابوری کردۆتەوە و ژمارەیەکی زۆریان داخراون.
ئەزوەر وتیشی، جگە لە داخستنی بەشی زۆری کارگەکان هاوکات ئەوانی تریش ژمارەیەکی زۆری کرێکارەکانیان لە کار دوورخستۆتەوە کە ئەمەش بۆتە هۆی زیادکردنی بێکاری.
بەڕێوەبەری ناحیە هۆشداری ئەوەشیدا کە ئەگەر قەیرانەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەکی زۆرتری کارگەکان دادەخرێن.[1]
24-02-201824-02-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 24-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-02-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین - پشدەر)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 24 2018 12:53PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 24 2018 4:45PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 24 2018 4:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,020 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.151 KB Feb 24 2018 12:55PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راپەڕین: کارگەکانی بەرهەمهێنانی بلۆک لەکاردەکەون

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-02-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574