سوپای تورک منداڵێکی پێنج ساڵانی کوشت
باکووری کوردستان
- ئاسایشی
ئامەدئامەد لە هەڵمەتێکدا هەزار و 432 کەسی پشکنی و لێپرسینەوەیشی لەگەڵ هەزار و 393 کەس ئەنجامدا.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دووکاندارەکانی شارەکانی
بانەبانە و
پیرانشارپیرانشار، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی بێکاریی و داخستنی دەروازە سنوورییەکان مانیان لە کارکردن گرت و دووکان و بازاڕیان داخست.
[2]
-
ئیبراهیم عەزیزیئیبراهیم عەزیزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی کۆمەڵەی ئێران جەختیکردەوە، کە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتوانی عەفرینە، ڕاشیگەیاند، کە ئەوان ئامادەن هێزی پێشمەرگە بنێرنە عەفرین، داواشی لە حکومەتی هەرێم کرد سنورەکانیان بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا ئاوەڵا بکەن.
[2]
باشووری کوردستان
- لە باشوری کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەریی بۆ پشتیوانیی عەفرین دەستیپیکرد.
[3]
- پارتی ڕێگرییکرد لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییەی، کە بڕیاربوو لە شارۆچکەی
سۆرانسۆران بۆ پشتیوانیی عەفرین ئەنجام بدرێت.
[2]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای لە وەزارەتی ناوخۆو بەرگری رەوانەی
کەرکوککەرکوک کردووە بۆ بەدواداچوون لەبارەی دۆخی ئەمنی شارەکەوە.
[1]
- دژە تیرۆری عێراق تەئکید دەکاتەوە، بەهەموو هێزو توانایەوە رووبەڕووی هەر هێزێک دەبنەوە هەوڵ بدات لەشارەکە نزیکبێتەوە، پۆلیسی شارەکەش ئاماژە بەوە دەکات، دۆخی سەنتەری کەرکوک و دەوروبەری ئارامە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی عەرەبوێران بۆردوومان دەکەن و لە گوندی حاجیلکا-ش شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوودەدات.
[2]
- لە
عەفرینعەفرین منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بە ناوی
ئیبراهیم رەشیدئیبراهیم رەشید کرایە ئامانجی هێرشی سوپای تورک و شەهیدبوو.
[2]
- سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانی دژەمرۆیانە لە دژی هاوڵاتیانی عەفرین، لە کردەوەیەکی دیکەدا چوار هاوڵاتیی گوندنشینی بەتەمەنیان بەیەکەوە بەستووەتەوە و لە دەوریان مینیان چاندووە.
[2]
- سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کاروانی هاوڵاتیانی
جزیرەجزیرە و فورات، کە بەرەو عەفرین بۆ پشتگیریی بەرخۆدان بەرێکەوتبوون، ئەو هاوڵاتیانە گەیشتنە عەفرین و کەمێک پێش ئێستا بەشداری ڕێپێوانی گەورە بۆ پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین بوون.
[2]
- شاندێکی ژنانی سێ پارچەی کوردستان بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.
[2]
- لە دەوروبەری گوندی ئۆمەرای سەربە شەرای کانتۆنی عەفرین، شەڕێکی سەخت لە نێوان شەرڤانانی یەپەژە و یەپەگەدا و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوودەدات و ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و چەتەکانی سوپای تورک لەو شەڕەدا کوژراون.
[2]
- سوپای تورکیا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر کاروانێک لەو ئۆتۆمبێلانەی ویستوویانە بچنە عەفرین. تورکیا دەڵێت، ئەم کاروانە هەڵگری چەک و تەقەمەنی بووە بۆ شەڕڤانان. بەڵام چەند کەس لە بریندارەکان کە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، دەڵێن، ئەوان سڤیل بوونەوە و تەنیا ویستوویانە بەو شێوەیە پاڵپشتی لە عەفرین بکەن. رەتیشیدەکەنەوە چەک و تەقەمەنیان بۆ عەفرین گواستبێتەوە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، کاروانەکە لە شارەکانی
قامشلۆقامشلۆ و
کۆبانێکۆبانێ-وە بۆ عەفرین دەڕۆیشت بۆ ئەوەی پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی ئەو هەرێمەی رۆژئاوای کوردستان دەرببڕن.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان