یاریزانێکی کوردی #کرماشانی#یە، یاریزانی تیپی یەکەمی هەڵبژاردەی #ئێران#ە.
لەیەکەم ئەزموونی ژیانی پیشەگەریدا لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا (جوپیلێر پڕۆ لیگ) بۆ یانەی ڕۆیاڵ شارلروا یاری دەکات و تائێستا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و لە 26 یاریدا 2148 خولەک یاری کردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار و 6 گۆڵیش سازبکات و لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندی گۆڵکەرانی خولەکە دایە، پێدەچێت لەپێکهاتەی کۆتایی کیرۆش-ی ڕاهێنەر جێگەی خۆی بکاتەوە.
شایەنی باسە کاوە ڕەزایی هێرشبەری هەڵکەوتووی کورد ساڵی 2015 بۆیەکەمجار بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کراوە و لەهەمان ساڵدا بەشداری 3 یاری قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ی ڕوسیای کردووە و دواتریش ساڵی 2017 بۆجاری دووەم بانگهێشت کرایەوە و بەشداری لە 3 یاری دۆستانەی نێودەوڵەتیدا کردووە.