خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری بەناوبانگی #عێراق#ی کە ماوەی چەندین ساڵە کاری هونەری دەکات بەڕەچەڵەک کوردە و خەڵکی #زاخۆ#یە و پەڕە فەرمیەکەی نزیکەی ملیۆنێک هەواداری هەیە.
لە ساڵی 1984 لە وڵاتی ئوردن لە دایکبووە، لە تەمەنی هەرزەکارییەوە لە دراما عێراقیەکاندا دەرکەوتووە و دواتر لە چەندین کەناڵی عێراقی دەرکەوتووە و خاوەن دەیان بەرهەم و بەرنامەیە.
ئەکتەرێکی ناسراوی عێراقەو لە بەغداد دەژی خاوەن زۆرترین دراما و شانۆیە و زیاتر لە بواری کۆمیدیادا کاردەکات و لە یەکێک لە دیمانەکانیشدا ئەم خانمە هونەرمەندە ئاشکرایکرد کە بەرەچەڵەک کوردە و دایکی تورکە و لە ئەڵمانیا گەورەبووە.