كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوە هاوكاری بۆ عەفرین ڕاگەیەندرا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هیزەکانی ئیتلاعاتی شاری
جوانڕۆجوانڕۆ رێگەیان بە بەڕێوەچوونی رێورەسمی پرسەی فەرماندەی گیان بەختکردو
کاوە مەجیدیکاوە مەجیدی (باهۆز جوودی)، کە لە پێناوی بەرگری لە پەلامار و هێرشە دڕندانەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و رۆژئاوای کوردستان گیانی بەخت کردوە نەدا.
[4]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی
کەرکوککەرکوک رایدەگەیێنێت، شەوی رابردوو کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەناوی
سەمیر حەسەن غەریبسەمیر حەسەن غەریب کە کوڕی هونەرمەندێکی ناسراوی کەرکووکە، لەبەر دەرگای ماڵەکەی شەهیدکرا.
[1]
- بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، لە 24 کاژێری رابردوودا بارانبارین ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە و لە شاری
سلێمانیسلێمانی 127 ملیم زیاتر لە ساڵی رابردوو باریوە.
[1]
- لە ناوچەی بەستی شەرغە کە دەکەوێتە نێوان شارەدێی سێ گردکان و
قوشتەپەقوشتەپە پردێک باران دەیبات، بەهۆیەوە رێگای
هەولێرهەولێر لە شارەدێی
تەقتەقتەقتەقەوە داخرا.
[2]
- وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی
سۆرانسۆران رایدەگەیەنێت بەهۆی داڕمانی پارچە شاخێکەوە لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی سۆران - هەولێر ئەستەنگی بۆ دروستبووه و داخراوه و ڕێگایەکی لاوەکی کراوەتەوە.
[2]
- بەهۆی بارانبارینەوە زیان بە پردی تانجەرۆ گەیشتووە و بەهۆیەوە رێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی -
قەرەداغقەرەداغ بەربەستکرا.
[2]
- لە گوندی مەلا هۆمەری سەر به شارۆچکەی خان لە شارۆچکەی
کفریکفری بەهۆی داڕووخانی گەوڕێکی ئاژەڵەوە نزیکەی 300 سەر بەرخ و مەڕ مرداربوونەوە.
[1]
- بارانبارینی بەدەوام، بەشێکی پرۆژەی دیواری ڕاگری پارکی سەرشاخی
سەید سادقسەید سادق-ی ڕووخاند، کە ماوەی چوار ساڵە کاری تێدا دەکرێت و هێشتا تەواو نەکراوە.
[3]
-
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر
عەفرینعەفرین شەرمەزار دەکات و دەڵێت:سەرۆکی تورکیا لەژێر ناوی سوپای ئازاد ڕاهێنانی بە هەزاران
داعشداعش کردووە، بۆئەوەی شەڕ لەناوچە کوردییەکان بەرپابکات.
[3]
- لە بینای ڕێکخراوی
مانگی سوورمانگی سووری کوردی لە شاری سلێمانی، کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ شاری عەفرین ڕاگەیەندرا، بڕیارە کەمپەینەکە تا ئەوکاتەی شاری عەفرین پێویستی بە هاوکاری بێت بەردەوام دەبێت.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین لە ناوەندی عەفرین، ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد و ئاشکرای کرد، کە سوپای تورک لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی گازی کلۆری بەکارهێناوە.
[3]
- هەندێک سەرچاوە باس لە رێگەوتنی
یەپەگەیەپەگە و حکومەتی سوریا دەکەن سەبارەت بە عەفرین. سەرەتا یەپەگە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، سەنتەری شارۆچکەی ڕاجۆ لە عەفرین بۆردوومان دەکەن.
[3]
- لە بەرەی شارۆچکەی ڕاجۆ-ی عەفرینەوە، شەڕێکی دژوار لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەڕێوەدەچێت و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش، 7 سەرباز و چەتەی سوپای تورک کوژراون.
[3]
- لە گەڕەکی غەربی لە
قامشلۆقامشلۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji