زینەب جەلالیان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk: لە دوای زیاتر لە 10 ساڵ زیندان کە تا ئێستا مۆڵەتی هاتنە دەرەوە بۆ چاڕەسەری پزشکی بە ژنە چالاکی سیاسی کورد زینەب جەلالیان نەدراوە.
کەمپینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی لەم دوایانەدا لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری عەلی جەلالیان باوکی زینەب جەلالیانەوە دەڵێت : (ڕۆڵەکەم بە دەم ئازارەوە دەناڵێنێ. زەینەب تەواوی خولی گەنجی خۆی لە زینداندا تێپەڕ کرد وا خەریکە بینایی چاوەکانیشی لە دەست دەدات.)
عەلی جەلالیان دەڵێت: (چەندین جار داوای مەرەخەسی بە مەبەستی چارەسەری پزشکی بۆ زەینەب کراوە، بەڵام هەرجارە و بیانوێک دێنەوە و لەدوای ئەوەی تاپۆێیکیان وەک بارمتە دەویست و ئەویش ئامادە کرا و لە بواری یاساییەوە هیچ پاساوێک نەماوە کە مەرەخسی بۆ چارەسەری پزشکی بە زەینەب جەلالیان نەدرێت. بەڵام بەرپرسانی زیندان خۆیان لە پێدانی ئەو مافە یاساییە دەبوێرن.)
باوکی زەینەب جەلالیان دەڵێت: (2 مانگە بە هۆی نەخۆشییەوە نەیتوانیوە بچێتە سەردانی کچەکەی و پەیوەندی تەلەفونیشی نەبوە و جگە لە من کەس نییە مشورێکی زەینەب بخوا.)
زەینەب جەلالیان لە ساڵی 1386 دا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پژاکدا و بەزاندنی سنوورە دەسکردەکان سەرەتا بە 1 ساڵ زێندان و پاشان بە ئێعدام سزا درا.
لە ساڵی 1388 دا سزای کەی کەم کرایەوە و لە ئێعدامەوە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتا هەتایی. زەینەب جەلالیان کە چاوەکانی نەخۆشینێک بە ناوی” گۆشتەوزوون” سپێنی چاوی گۆشتی زیادە دەوری گرتوە (ناخنک) ی هەیە لە دوای 10 ساڵ ئیزنی چارەسەری پزشکی پێنەدراوە.
زینەب جەلالیان سەرەتا لە زیندانی
کرماشانکرماشان بوو بەڵام ماوە2 ساڵە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی خۆی لە پارێزگای
ورمێورمێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
15-02-201815-02-2018 ⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!