کچێکی نیگارکێشی خەڵکی شاری #کرماشان#، تەمەن 4.5 ساڵ، لە کێبڕکێی جیهانی هونەرە وێناییەکان خەڵاتی لوئی فڕانسوای وڵاتی فەرانسەی پێ بەخشرا.
کێبڕکێی هونەرە وێناییەکان (تجسمی) وڵاتی فەرانسە بەبەشداری 40 وڵات و بەشداری 2 هەزار و 800 بەرهەم، بە ناونیشانی آب و طلای آبی لەو وڵاتە بەڕێوەچوو کە تێیدا ئەو کچە کوردە توانی خەڵاتی لوئی فڕانسوا و دیپلۆمی شانازیبۆ خۆی دەستەبەر بکات.
ئەو کچە کرماشانییە ئەندامی کانوونی پەروەردەی فکری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری کرماشان بووە.