15-02-2018
باشووری کوردستان
- لە شاری
هەولێرهەولێر بەدروشمی بێ سەرۆک ژیان نابێ، بژی سەرۆک ئاپۆ، بەسەدان کەس بەخۆپیشاندان بەرەو بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا بەڕێکەوتن.
[1]
- لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رۆژی 5ی ئازار وەک رۆژی ئەنجامدانی کۆنگرەی ئه و حزبە پێشنیارکرا.
[2]
- شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ عەفرین گەڕانەوە باشووری کوردستان.
[3]
- لە شارۆچکەکانی
کەلارکەلار و
کۆیەکۆیە و
ڕانیەڕانیە و
سەید سادقسەید سادق و شارەدێی
بازیانبازیان و بناری
قەندیلقەندیل ڕێپێوانی جەماوەریی بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی 15ی شوبات دەستی پێکرد و داوای ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆیان کرد.
[1]
- بەرپرسی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بکرێتە قوربانی ململانێکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەم نزیکانەش لەگەڵ عەبادی کۆدەبنەوه.
[2]
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە فڕۆکەخانەی
کەرکوککەرکوک، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقییەوە.
[4]
- بۆ ساڵی چوارەم فیستیڤاڵی شانۆیی سەرشەقام لە کەرکوک دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- 38 ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا بەهۆی بێدەنگیی پارتەکان لە بارەی هێرشی سەر
عەفرینعەفرینەوە، دەستیان لە کار کێشایەوە و لە حزبەکە چوونە دەرەوە.
[1]
- ئەمڕۆ لە 27-ەمین رۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا، لە گوندی چەقەلای شارۆچکەی شییە شەڕێکی سەختە.
[1]
- لە دەوروبەری گوندی دێوا-ی سەربە شارۆچکەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای تورک دا ڕوودەدات.
[1]
- ڕێپێوانی خەڵکی
کۆبانێکۆبانێ بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە دەستیپێکرد.
[1]
- یەکنەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ توانیویانە لە گوندی دیوای ناحیەی جەندریسە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکیا تێکبشکێنن کاتێک هێرشکراوەتە سەریان.
[2]
- سوپای تورکیا کاروانێکی سەربازیی دیکە، کە لە 40 بارهەڵگری سەربازیی پێکهاتبوون و چەکی قورس و کەرەستەی سەربازییان بارکردبوو، لە شارۆچکەی رەیحانڵی و کڕکهانەوە رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە عەفرین کرد.
[4]
- لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، هاوڵاتییەک لە شارۆچکەی ڕاجۆ شەهید بوو. ناوی ئەو هاوڵاتییە
محەمەد حەسەن بەرازیمحەمەد حەسەن بەرازییە و تەمەنی 55 ساڵە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- رەجەب تەیب
ئەردۆگانئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە لەگەڵ ریکس تێلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوویەوە و تاووتوێی دۆخی عەفرین و یەپەگە کراوە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان