مامۆستای کیمیا و ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی #ئیلام#، بە گوێرەی ڕیزبەندیی بنکەی پێوەرە بنەڕەتییەکانی زانست (ISI) بۆ پلەبەندیی بەرزترین زانا و زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی جیهان، وەک یەکێک لە زانا پلەبەرزەکانی جیهان دەستنیشان کرا.
تا ئێستە 221 گوتاری لە گۆڤارە بەناوبانگە زانستییەکان بڵاو کردووەتەوە، لە ماڵپەڕی فەرمیی (ISI)دا، دوو هەزار و 760 جار لە جیهاندا پشت بەو گوتارانەی بەستراوە.
زانا و بلیمەتەکانی جیهان بە گوێرەی ژمارەی توێژینەوە و گوتارەکانیان لە 22 بواری زانستیدا پۆلێن دەکرێن و یەک لەسەدیان وەکوو زانای پلەبەرز هەڵدەبژێردرێن، کە دوکتور ئارش قوربانی یەکێک لەو یەک لەسەدە کەسانە بووە، کە دەستنیشان کراوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 32,169