بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وەرزشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,766) پەڕتووک||
📅 31-03-2020
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە ئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
رۆژهە
📅 31-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەزا عەلی کاتب
شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لەگەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە بنەماڵیەکی کورد پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوە بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردوە بە رێکخستنە نهێنیەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوە لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لەسلێمانی تەواو کردوە، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول و لە ئەنجامی چا
✌️ جەزا عەلی کاتب
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەزا عەلی کاتب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,748 | وێنە 58,087 | پەڕتووک PDF 10,766 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,018 |
📊 قەسەدە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورک-ی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری عەفرین ڕاگەیاند | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
قەسەدە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورک-ی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری عەفرین ڕاگەیاند
📊 ئامار و راپرسی

قەسەدە ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا لە عەفرینعەفرین، چەند هەوڵێکی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ پێشڕەوی تێکشکێندراوە و لە ئەنجامی چالاکی و بەرەنگاربوونەوەی شەڕڤانانیشدا، دەیان سەرباز و چەتەی تورک کوژراون و کوژرانی 37-یان پشتراستکراوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک، ئەنجامی شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەدنراوەکەدا، هاتووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورک بە تۆپی دوورهاوێژ دەوروبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی لە سەنتەری شاری عەفرین بۆردوومان کردوە، لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی مەدەنی شەهیدبووە و هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورک گوندی جۆمکا-ی سەر بە عەفرینیان بۆردوومان کردوو و بە هۆیەوە زیانی زۆر بەر هاوڵاتیانی مەدەنی کەوتووە.
ئەوەش هاتووە: لە کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی گوندی شێخورزێیان کردووە، دواتریش سەرباز و چەتەکانی سوپای تورک هەوڵی پێشەڕوییان داوە بە ئاڕاستەی گوندەکە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە بەتووندی وەڵامدراونەتەوە و پاشەکشیان پێ کراوە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە، دواتریش گوندەکە لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردوومان کرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، سوپای تورک بەبێ وەستان گوندەکانی سنووری شارۆچکەی شییە-ی تۆپباران کردووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە: لە شەوی ڕابردووەوە تا ئیستا، شارۆچکەی جندرێس و دەوروبەری لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردوومان و تۆپباران کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی هێرشی زەمینیی سوپای تورک و چەتەکانی بووەتەوە، بەڵام شەڕڤانان بەتوندی بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و تێکیانشکاندوون و ناچار بە پاشەکشێیان کردوون.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە: لە گوندەکانی حاجی ئەسکەندەر و دێربەلوت-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس، لە چالاکی و بەرەنگاربوونەوەکانی شەڕڤاناندا، دەیان سەرباز و چەتەی تورک کوژراون و کوژرانی 37-یان پشتراستکراوەتەوە.
هەروەها، هاتووە: هاوکات گوندەکانی محەمەدیە و دێوا بۆردوومان کراون، لە دەوروبەری گوندی ئاخجەلێ-ی جندرێسیش، شەڕیکی سەخت ڕوویداوە و شەڕڤانان هەوڵی سەربازان و چەتەکانی تورکیان بۆ پێشڕەوی پووچەڵکردووەتەوە و گورزی قورسیشیان لێداون.[1]
13-02-201813-02-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 13-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-02-2018
🏟 پارت / لایەن یەکینەکانی پاراستن (گەل YPG - ژنان YPJ - شه‌نگال (YBŞ)
📈 جۆری ئامار و راپرسی💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان🕊️ عەفرین
🗺 وڵات - هەرێم⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2018 7:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 13 2018 7:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 13 2018 7:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 940 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
قەسەدە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورک-ی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری عەفرین ڕاگەیاند
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-02-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,685 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574