📊 بابەت 376,114 | وێنە 59,765 | پەڕتووک PDF 11,166 | فایلی پەیوەندیدار 44,719 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,136
لەم کاتەدا 22 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 12-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅12 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
📊 ئەمریکا 850 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخاندەکات و بڕی 550 ملیۆن دۆلاریش بۆ هەسەدە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەمریکا 850 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخاندەکات و بڕی 550 ملیۆن دۆلاریش بۆ هەسەدە
📊 ئامار و راپرسی


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە بودجەی ساڵی 2019 دا بودجەی تایبەتی بۆ مەشق و پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکرد. بودجەکەش 850 ملیۆن دۆلارە. ئەمە لەکاتێکدایە بۆ هەمان ساڵ بڕی 550 ملیۆن دۆلاری بۆ هەسەدەش تەرخانکردووە.
بەگوتەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا شەڕی دژی داعش نە لە عێراق و نە لە سووریا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە دەبێت هاوکارییەکان بۆ هاوپەیمانەکانیان بەردەوامبن.
پێشمەرگە بەو هێزە ناسراوە لە 2014ەوە بەردەوام لەبری جیهان شەڕی دژی تیرۆر دەکات. بۆ ئەم مەبەستە ئەمریکا بە جیاو لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش پشتگیری لە پێشمەرگە کردووە.
ئەمجارە پشتگیرییەکان زیادیانکردووە و لە راگەیاندنی پلانی بودجەی ساڵی 2019دا پنتاگۆن بڕی 850 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە تەرخانکردووە.
ئەم بڕە پارەیە لە کۆی ئەو ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە دێت کە ئەمریکا بۆ پڕچەککردن و مەشقپێکردن بەو هێزانەی تەرخانکردووە، کە لە عێراق و سووریا شەڕی گرووپە چەکدارە تووندئاژۆکان دەکەن.
بەراورد بە 2018 ئەمریکا بڕی بودجەی بۆ پێشمەرگە زیادکردووە. لە 2018 دا بڕی 365 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخانکرابوو، ئێستا بڕەکەی بۆ 850 ملیۆن دۆلار زیادکراوە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئەمریکا هێشتا پێیوایە گرووپە چەکدارە تووندئاژۆکان مەترسین لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.
جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت: یەکەمجار با ئاماژە بە کۆتاییهێنان بە خەلافەتە فیزیکییەکەی داعش بکەین، ئەمە هێشتا بەردەوامە، ئەوانەی لەگەڵ من لەنێو ئەم فڕۆکەیەن ئەمەیان بیرە کە گوتم شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە.
دۆناڵد ترەمپ پێشتر بە قارەمان و جەنگاوەری بەتوانا وەسفی پێشمەرگەی کردووە، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە بەباشی زانیوە پشتگیرییەکانیان بۆ پێشمەرگە زیادبکەن.
ترەمپ پێشتر لە وەڵامی پرسیارێکدا رایگەیاندبوو: ناوی کوردت هێنا؟ پێویستە لەگەڵ کورد کاربکەین و پێویستە پڕچەکیان بکەین، ئەوان سەلماندوویانە باشترین جەنگاوەرن، بەڕاستی سەلماندوویانە بۆ ئێمە وەفادارن. پێویستە پشتگیرییان بکەین، خاوەنی دڵی گەورەن، جەنگاوەری بەجەرگیشن، پێویستە زیاتر لە هەموو کاتێک هەماهەنگیمان لەگەڵیاندا هەبێت.
ئەم بڕە بودجەیەی پێنتاگۆن دەچێتە کۆنگرێسی ئەمریکا و پێویستە تاوەکو 1ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پەسەندبکرێت.
هاوکات لەگەڵ پێشمەرگە، ئەمریکا بودجەی پێویستی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەش تەرخانکردووە. لە بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان بە بودجەی ئەمریکادا هاتووە، پێنتاگۆن لە بودجەی ساڵی 2018 دا نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوپەیمانانی خۆی لە سووریا تەرخانکردبوو. ئەم ژمارەیە بۆ ساڵی 2019 بەرزکرایەوە بۆ 550 ملیۆن دۆلار.
هەسەدە دەیان هەزار شەڕڤانی هەیە و لە شەڕی سووریا بەهێزترین هاوپەیمانی ئەمریکایە. شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG بڕبڕەی پشتی هێزەکەن و هەم زۆرینەی هێزەکە پێکدێنن، هەم سەرکردایەتیشی دەکەن. هەسەدە و یەپەگە زۆربەی خاکی رۆژئاوای کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی سووریا، بەگشی زیاتر لە 25% ی خاکی ئەو وڵاتەیان لەژێر دەستە.
پێنتاگۆن لە بودجەی ساڵی 2018 دا بە کۆی گشتی داوای 606 ملیار دۆلاری کردبوو. بۆ ساڵی 2019 داوای زیادکردنی 80 ملیار دۆلاری دیکەی کرد و بەمەش بۆ ساڵی 2019 حکومەتی ئەمریکا پێویستی بە 686 ملیار دۆلارە.
ئەمریکا لە بودجەی ساڵی 2018 دا نزیکەی 65 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری بۆ بودجەی وەزارەتی بەرگریی دابینکردبوو، ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2019 دا بۆ 89 ملیار دۆلار بەرزکراوەتەوە.[1]
13-02-201813-02-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 13-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-02-2018
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 13 2018 1:46PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2018 6:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2018 6:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,526 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەمریکا 850 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخاندەکات و بڕی 550 ملیۆن دۆلاریش بۆ هەسەدە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-02-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574