زیاتر لە 46 ملیار دۆلار زیان بە ژێرخانی ئابووری عێراق کەوتووە
📊 Статистика и опросы
دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەپێی راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی (World Bank) شەڕی داعش لە عێڕاق، زیاتر لە 46 ملیار دۆلار زیانی لە بەژێرخانی عێڕاق گەیاندوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆناڵی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکدا، کە دوێنی 11 شوبات بڵاویکردۆتەوه و ئاماژەی بەوەکردووە، شەڕی داعش لە عێڕاقدا، زیاتر لە 46 ملیار دۆلار زیانی لە ژێرخانی عێڕاق داوە، کە 16 ملیار دۆلار زیانی کەرتی نیشتەجێکردن و زیانەکانی کەرتی کارەبش حەوت ملیار دۆلارە، زیانی بواری پەروەردە دوو ملیارو نیو دۆلارە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆربەی خوێندنگاکان لە شارەکانی موسڵ و فەلوجە و ڕەمادیی وێرانبوون و زیانە مرۆیییەکانیش بە سەدان کەس دەخەملێندرێ و، ڕۆژنامەکە هۆکاری ئەمەشی بۆ شەڕی داعش و سیاسەتی نادیموکراتیسی و دینگەرایی و مەزهەبگەراییی دەگەڕێنێتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا، ئەوەشخراوەتەڕوو، عێراق پێویستی بە 100 ملیار دۆلار هاوکاری بیانیە بۆ چاککردنەوەی کەرتەکانی کارەبا و کشتوکاڵ و گواستنەوە.
ڕۆژنامەکە تێچووی شەڕی داعش تەنیا لە لایەن وڵاتانی ئەمەریکاوە بە زیاتر لە 3 ملیار دۆلار ئەمەریکا دەخەملێنێ و هاوکاری وڵاتانی کۆمەک بەخشیش لە کۆنگرەی بنیاتنانەوەی عێراق لە وڵاتی کوەیت بە تاکە ڕێگە دەزانی بۆ ئاوەدانکردنەوە عێراق، ئەمەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی شوبات، کۆنگرەی بنیاتنانەوەی عێراق لە وڵاتی کوەیت دەستیپێکرد، وابڕیاریشە کۆنگرەکە لە نێوان 12-14ی ئەم مانگە بە بەشداری 1500 کەسایەتی و کۆمپانیا و 70 رێکخراوی مرۆیی و 300 رێکخراوی هەرێمی و نێودەوڵەتی و 25ی رێکخراوی عێراقی و 15 رێکخراوی کوەیت بەردەوام بێت.عێراقیش بەنیازە لە رێی کۆنگرەکەوە بە بڕی 100 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری رابکێشێت.
[1]
13-02-201813-02-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!