پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ساڵی 2017، 14 ژن بە پاساوی پاراستنی شەرەف کوژراون
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵی 2017، 14 ژن بە پاساوی پاراستنی شەرەف کوژراون

ساڵی 2017، 14 ژن بە پاساوی پاراستنی شەرەف کوژراون
هەر ئەوەندەی بەس بوو کە کچەکەی ببینێ‌ لە ئۆتۆمبێلی کەسێکی بێگانە دێتە خوارەوە.. باوکی هێڤین هیچی نەگوت تاوەکوو کچەکەی چووە ژوورەکەی خۆی، ئیدی هەر لەوێ‌ دەستی خستە بیناقاقای و خنکاندی.
هێڤین یەکێکە لەو 14 ژنەی کە بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ساڵی ڕابردوو بەناوی پاراستنی شەرەف کوژراون.
$کچەکەی خۆی خنکاند$
(هێڤین.ع.ح) تەمەن 14 ساڵ، کچە ئاوارەیەکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی گەڕەکی کەسنەزانی نوێی سەر بە پارێزگای هەولێر بوو، هێڤین پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک هەبووە، بەڵام کاتێک باوکی بە پەیوەندییەکەی زانیوە، خنکاندوویەتی.
ئەو ڕووداوە ڕۆژی #01-09-2017# ڕوویداوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، کاتێک باوکی هێڤین بینیویەتی کچەکەی لە ئۆتۆمبێلی خۆشەویستەکەی دابەزیوە، ئەمەی پێ قبوڵ نەکراوە، کاتێک هێڤین چووەتە ژوورەکەی، یەکسەر خنکاندوویەتی. باوکی هێڤین کە ئێستا بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لە زیندانە، لەلای پۆلیس گوتوویەتی کە پەشیمان نییە لە کوشتنی کچەکەی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، کوشتنی ئافرەتانی بەسەر نۆ هۆکاردا دابەش کردووە (خێزانی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کەم عەقڵی، نەزانراو، خۆشەویستی، دەستدرێژی، بیانووی شەرەف، قەزاوقەدەر).
$کوشتنی 50 ئافرەت$
بەپێی ئاماری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ساڵی ڕابردوو 50 ئافرەت بەو هۆکارانەی سەرەوە کوژراون، زۆرترینیان بە بیانووی پاراستنی شەرەف کوژراون کە 14 ئافرەت بووە. 12 ئافرەتیش هۆکاری کوژرانیان نەزانراوە، لەو 50 ئافرەتە تەنیا 4 یان بە قەزاوقەدەر کوژراون. لەو 14 ئافرەتەشی کە بە بیانووی شەرەف کوژراون، سێیان لە هەولێر و 11ی دیکەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک بوون.
پۆلیس دۆسیەی بۆ هەر 50 ڕووداوەکەی کوشتن کردووەتەوە، 12 لەو دۆسیانە حەواڵەی دادگای تایبەتمەند کراون، پەڕاوی 15 دۆسیە داخراون و لێکۆڵینەوەش لە 23 دۆسیەکەی دیکە بەردەوامە.
لە دیدی چالاکڤانان و ڕێکخراوەکانی ئافرەتانەوە، یاسای (غسل العار)ی سەردەمی بەعس هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی پیاوان بە ئاسانی بە بیانووی پاراستنی شەرەف دەستیان بچێتە خوێنی ئافرەتان، هەر بۆیە پەرلەمانی کوردستان ئەو یاسایەی هەموار کردەوە کە سزایەکی کەمی بۆ بکوژی ژنان تێدابوو، ئیدی کوشتنی ژنانیش وەکو کوشتنی بە ئەنقەست مامەڵەی لەگەڵ کرا، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن گوێ‌ بە قورسیی سزاکە نادەن و دەستیان دەچێتە گیانی کەسوکاری خۆیان، بۆ نموونە کەسێکی وەکو برای پەیمان.
پەشیمان نییە
کاتێک مێردی پەیمان بە خۆشەویستیی نێوان هاوژینەکەی و هەرێمی برای دەزانێ‌، بەبێ‌ سێ‌ و دوو، پەیمان تەڵاق دەدات، پەیمان دەگەڕێتەوە لای دایکی، بەڵام کاتێک برای پەیمان بە هۆکاری تەڵاقدانی خوشکەکەی دەزانێ‌، ڕۆژی 11/1/2017 سەردانیان دەکات و هەر لە ماڵی دایکی، پەیمان بە هەشت گوللە دەکوژێ‌.
دایکی پەیمان نەک هەر سکاڵای لەسەر کوڕەکەی تۆمار نەکرد، بەڵکو شانازیشی بەو کارەی کوڕەکەیەوە کردبوو.
بکوژەکە کە بە ماوەیەکی کەم دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن پۆلیسی بنەسڵاوە دەستگیرکرابوو، گوتبووی: بەڵێ‌ من خوشکەکەم کوشت و پەشیمانیش نیم، چونکە نامووسی خۆم پاک کردەوە.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان بە تایبەتیش کوشتنی ژنان لەژێر پەردەی پاراستنی شەرەف، حکومەتی هان دا کە بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ بکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرەتا بەنێوی بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوونی توندوتیژیی دژی ئافرەتان بوو، بەڵام دواتر ناوی گۆڕدرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و نووسینگەشی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان کردەوە.
جگە لەو بەڕێوەبەرایەتییە، چەندین ڕێکخراوی تایبەت بە داکۆکی لە مافی ئافرەتان بەدواداچوون بۆ پرسی ژنان دەکەن.
سەروین محەممەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئافرەتان کوردستان پێیوایە کوشتنی ئافرەتان لە کوردستان ئێستا بەڕاددەیەکی زۆر کەمی کردووە ئەمەش بەهۆی ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوی ئافرەتان کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان دامەزراون، بەڵام نەتوانراوە دیاردەکە بە تەواوی بنبڕ بکرێت.
توندوتیژیی دژی ئافرەتان، هەرێمی کوردستانیشی خستووەتە نێو بازنەی ئەو وڵاتانەی ساڵانە لە 25ی نۆڤەمبەردا هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان ڕادەگەیەنن.
ئاڤان جاف کە چالاکڤانێکی بواری ئافرەتانە، ئەو بۆچوونە ڕەتناکاتەوە کە دەڵێت ڕێکخراوەکانی ئافرەتان ڕۆڵیان هەبووە لە کەمکردنەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، بەڵام دەڵێت بەشێک لە کار و چالاکییەکانیان دووبارەن.
ئەو پێیوایە ڕێکخراوەکان و چالاکڤانانی مەدەنی ڕۆڵیان هەبووە لەوەی پەرلەمان ئەو یاسایانە هەموار بکاتەوە کە سزایەکی کەمیان دانابوو بۆ بکوژانی ئافرەتان.
$کوشتن هەر کوشتنە$
پێشتر بکوژی ئافرەتان بەپێی ماددە 409 لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدران، لە یاساکەدا هاتووە: سزا دەدرێت بە حەپسکردن بۆ ماوەیەک کە نابێت لە سێ‌ ساڵ زیاتر بێ‌، هەر یەکێک ژنەکەی یان یەکێک لە مەحرەمەکانی لە حاڵەتی زیناکردن بینی، یان بە یەکەوە لەسەر جێگا بوون، هەمان کات یەکێک یان هەردووکیانی کوشت، یان دەستدرێژی کردە سەریان، یان بۆ سەر یەکێکیان و بووە هۆی مردنی، یان تووشی کەمئەندامی کرد. هەر بەپێی یاساکە ئەو کەسە حوکمەکانی بارودۆخە توندەکانی بەسەردا جێبەجێ‌ ناکرێ‌.
بەڵام ئێستا لە کوردستان هەموو بکوژێکی ژنان بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ‌ کە سزای ئەو ماددەیە هەندێکجار تا ئاستی لە سێدارەدانیش دەڕوات.
ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان دەڵێت: کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر کەمی کردووە، بۆ نموونە ساڵی ڕابردوو 20 ژن لە سنووری پارێزگای هەولێر کوژراون و تەنیا سێ‌ لەو ژنانە بە پاساوی شەرەف کوژراون.
گوتیشی: ئێستا وەکو کوشتنی ئەنقەست مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی کوشتنی ژنان دەکرێ‌ کە لە زۆر باردا سزای بکوژ دەگاتە 20 ساڵ بەندکردن و لێبووردنی گشتیش نایگرێتەوە.[1]
#13-02-2018#
ئەم بابەتە 4,737 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 13-02-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-02-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : توندوتیژی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-02-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-02-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,737 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.132 KB 13-02-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.046 چرکە!