بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: هاوڕێنامە - وەشانی 4ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,767) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,784 | وێنە 58,094 | پەڕتووک PDF 10,767 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,021 |
📊 هەرێمی کوردستان دۆسیەی هەزار و 100 گیراوی داعشی یەکلایی کردووتەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
هەرێمی کوردستان دۆسیەی هەزار و 100 گیراوی داعشی یەکلایی کردووتەوە
📊 ئامار و راپرسی

هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگەشەی رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی لەبارەی کۆمەڵکوژییەک رەتکردەوە کە گوایە دەرحەق بە ژمارەیەک گیراو بە تۆمەتی ئەندامێتی داعشداعش ئەنجامدراوە.
رێکخراوەکە، هێزەکانی پێشمەرگەی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە لە رۆژانی 28ی ئاب تاوەکو سێی ئەیلولی 2017 ژمارەیەک خەڵکی بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیر کردووە و پاشان کۆمەڵکوژی کردوون. بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای رەتکردنەوەی راپۆرتەکە، دەڵێت ئەوانە داعش بوون و لە شەڕدا کوژراون و دواتر لەو شوێنەدا بەژێر خاکەوە کراون.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی چاودێریی مافەکانی مرۆڤHRW) هێزەکانی پێشمەرگە ژمارەیەک پیاویان لە قوتابخانەیەک لە ساحل ئەلمەلیحە (70 کیلۆمەتر دووری مووسڵ) دەستبەسەر کردبوو، دواتر بەندکراوەکانیان بۆ دوو شوێن لە نزیک زوممار گواستووەتەوە و لەوێ کوشتوویانن.
رێکخراوەکە ئەمە بە تاوانی جەنگ ناودەبات و داوا دەکات ئەنجامدەرانی دادگایی بکرێن.
رێکخراوەکە لەگەڵ شایەتحاڵەکانی رووداوەکە قسەی نەکردووە، بەڵکو زانیارییەکانی لە نەدیم ناوێک و ژمارەیەک دانیشتووی گوندێکی نزیک شوێنەکە وەرگرتووە.
نەدیم بە رێکخراوەکەی راگەیاندووە کە ئەو رۆژی 29ی ئاب سەردانی یەکێک لە شوێنەکانی کردووە و لەوێ تەرمی نزیکەی 30 کەسی بینیوە. پاشان چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژانی 30ی کانوونی دووەم و شەشی شوبات سەردانی شوێنەکەیان کردووە.
بەگوتەی نەدیم هەمان رۆژیش هاوڕێیەکی لە ئاسایش پێی راگەیاندووە کە شەوی 28ی مانگ لەگەڵ ئەندامانی دیکەی لقی رۆژئاوای رووباری دیجلەی ئاسایش 80 گومانلێکراوی داعشیان لە گرتووخانەی شیلکیە بردووە و 50 کەسیان لە گوندی تەل ئەحمەد ئاغای کەبیر و ئەوانی دیکەشیان لە دەرەوەی گوندی بەردیە کوشتووە.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە وەڵامی راپۆرتی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەرمەکان دەشێت تەرمی کوژراوانی شەڕی داعش بن. وەڵامەکەی زێباری پشت بە روونکردنەوەی ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی ئاسایشی ناوچەکە دەبەستێ.
بە گوتەی بەرپرسەکەی ئاسایش، داعش بە درێژایی 71 کیلۆمەتر لە نێوان حەردان، عەیازییە و تەلعەفەر جموجۆڵیان دەکرد و هەوڵیان دەدا بە زەبری شەڕ ئاویوی سووریا ببن. لەو شەڕەشدا هێزەکانی پێشمەرگە هەوڵیانداوە رێگە نەدەن چەکدارانی داعش رابکەن.
لە بەشێک لە وەڵامەکەی زێباریدا هاتووە: هێزەکانی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەک بە شەڕ بەرەنگاری ئەو ئەندامانەی داعش نابنەوە کە خۆیان رادەست دەکەن، بەڵکو ئەمە تەنیا لە حاڵەتێکدا روودەدات کە ئەوان (داعشەکان) پڕچەک بن و شەڕ بکەن یان لە هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەی خۆکوژیدا بن.
بە گوتەی زێباری لەو شەڕ و پێکدادانەدا ژمارەیەکی زۆر کوژراو لە هەردوو لایەن هەبوون دوور نییە تەرمی داعشە کوژراوەکان هی ئەو شەڕانە بووبن و هێنرابن بۆ ئەو ناوچەیە و لەوێ نێژرابن.
سەبارەت بە رووداوی قوتابخانەکەی زوممار و سحێلا، لە وەڵامەکەی زێباریدا هاتووە لەو ناوچەیە ئافرەتێکی خۆکوژ هێرشێکی لە دەرەوەی قوتابخانەیەک کرد کە تازە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێ کرابوون. رووداوەکەش رۆژی 28ی ئابی 2017 بووە. بە گوێرەی زێباری چەند سەرچاوەیەک بە هەڵە هێزەکانی پێشمەرگەیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لە دوای ئەو هێرشە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان لە گومانلێکراوانی داعش کردووە.
لە وەڵامەکەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکاندا ئاماژە بە وەڵامی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان کراوە کە تێیدا هاتووە: پێش هێرشەکە، هێزەکانی پێشمەرگە هەوڵیان دا لەگەڵ خۆکوژەکە دانوستاندن بکەن تاوەکو پەشیمانی بکەنەوە. هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ رازیکردنی خۆکوژەکە، هێزەکانی پێشمەرگە خەریکی راگواستنی خەڵکەکە بوون بۆ دیوێکی دیکەی قوتابخانەکە. خۆکوژە ئافرەتەکە دواجار لەبەردەم قوتابخانەکەدا خۆی تەقاندبووەوە، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە توانیبوویان خەڵکەکە ببەنە شوێنێکی پارێزراو.
بەپێی وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەک بووەتە قوربانی و دووی دیکەش بریندار ببوون. لە دوای هێرشەکەش، هێزەکانی پێشمەرگە داوای هێزی زیاتریان کردبوو بۆ ئەوەی ئاوارەکان بپارێزن و بارگرژییەکە هێور بکەنەوە. وەڵامەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە کە لە دوای رووداوەکە، پێشمەرگە بەرپەرچدانەوەی نەبوو.
چارەنووسی گیراوەکانی داعش
پێشتر بۆ دۆسیەی لایەنگران و ئەندامانی داعش پشت بە مادەی سێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ساڵی 2006 دەبەسترا، بەڵام چیدی کار بەو یاسایە ناکرێت. بۆیەش بۆ لێپرسینەوە و دادگاییکردنی لایەنگران و ئەندامانی داعش پشت بە یاسای ژمارە 111ی یاسای سزادانی عێراقی دەبەسترێ‌ کە ساڵی 1969 دەرچووە و لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە هەموار کراوەتەوە.
لە بەشێک لە وەڵامەکەی دیندار زێباریدا بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە ژمارەی ئەو گیراوانەی داعش دەکرێت کە لەسەرەتای شەڕی دژی داعشەوە لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکراون و بەم شێوەیەی خوارەوەن:
لە ساڵی 2014دا 115 گومانلێکراوی داعش دەستگیرکراون، 33 کەسیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و پێنج کەسیشیان بڕیار لەسەر دۆسیەکەیان دراوە.
لە ساڵی 2015دا 182 گومانلێکراوی داعش دەستگیرکراون، 78 کەسیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و 23 کەسیان سزا دراون.
لە ساڵی 2016دا 83 کەس دەستگیرکراون، 20 کەسیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و حەوت کەسیان بڕیاریان لەسەر دراوە.
هەروەها لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا 19 کەس دەستگیرکراون کە شەش کەسیان لێپرسینەوەیەن لەگەڵ کراوە، بەڵام هیچکامیان بڕیاریان بۆ دەرنەچووە.
لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجەدا لایەنگر و ئەندامی داعش لەجیاتی ئەوەی خۆیان بدەنە دەست سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی، خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکرد.
وەکو زێباری ئاماژەی بۆ دەکات، تەنانەت یەک کەسیش لە دەستبەسەرکراوەکان لە ئاسایشی کەرکووک رانەگیراون، بەڵکو بەهۆی نەبوونی گرتووخانەوە رەوانەی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان لە هەولێر کراون.
بەشێک لە راپۆرتەکەی (HRW) بە پشتبەستن بە گوتەکانی نەدیم و خەڵکی ناوچەکە رەخنە لە مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ گومانلێکراوەکانی نێو قوتابخانەی ساحل ئەلمەلیحە دەگرێت.
زێباری لە بەرامبەردا ئاماژە بۆ ئەو رێوشوێن و پشکنینانە دەکات کە هێزە ئەمنییەکانی کوردستان لەگەڵ ئاوارە تازە گەیشتووەکاندا دەیکات، ئامانجیش لەو رێوشوێنە ئەوەیە رێگە نەدەن داعش لەناو ئاوارەکاندا بێتە ناو هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی وەڵامەکەی زێباری، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 2652 کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە داعشەوە دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 1100 کەسیان تاوانبار دەرچوون و بەپێی قەبارەی بەشدارییان لە تاوانەکانی داعش سزادراون کە هەندێکیان بەندکردنی هەتا هەتاییان بۆ بڕاوەتەوە. هەروەها 870 کەس لە گیراوەکان بێتاوان دەرچوون و ئازادکراون و 672 کەسیشیان تاوەکو ئێستا لەژێر لێپرسینەوەدان.[1]
13-02-201813-02-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 13-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-02-2018
🏟 پارت / لایەن☪ دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
📈 جۆری ئامار و راپرسی💣 تاوانی جەنگ
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 13 2018 9:14AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2018 6:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2018 6:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 840 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هەرێمی کوردستان دۆسیەی هەزار و 100 گیراوی داعشی یەکلایی کردووتەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-02-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,344 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574