13-02-2018 - بەرخۆدانی عەفرین، ڕۆژی 25ەم
باکووری کوردستان
-
سەرپیل کەمالسەرپیل کەمالبای هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمەکانی دژەتیرۆری تورکیاوە لە شاری ئەنکەر دەستبەسەرکرا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دانیشتنی دادگای
شەهرام فەرهادیشەهرام فەرهادی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری
سنەسنە بەڕێوەچووە و لە ئەنجامدا چوار ساڵ سزای بە سەر دا سەپێندراوە.
[3]
باشووری کوردستان
- شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) و سوپای تورکیا لە سنووری
زاخۆزاخۆ دەستیپێکرد. بەپێ هەندێک سەرچاوە چەندین سەربازی تورک کوژراون و پاشان فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی ناوچەکەی کردووە.
[1][3]
- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای
بودجەبودجەی 2018 و پەرلەمانتارانی کوردیش بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.
[1]
- ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە عەبادی دەکات دەستی دەستی بە
مووچەمووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم نەکرێت، داواش دەکات بەپەلە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەڕووی گەشتە دەرەکیەکان بکرێنەوە.
[1]
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە بودجەی ساڵی 2019 دا بودجەی تایبەتی بۆ مەشق و پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکرد. بودجەکەش 850 ملیۆن دۆلارە.
[2]
- لە گوندی بەلکی شارەدێی
ژاراوژاراوەی شارۆچکەی
پشدەرپشدەر بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارینەوە خانی ئاژەڵی هاوڵاییەک داڕماوە. بەهۆی داڕمانی خانەکەوە 40 سەر مەڕ و بزن مرداربونەتەوە و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.
[1]
- سەرچاوەیەک لە دەروازەی سنوری سەرزێرێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی دوێنێ گەریلاکانی پەکەکە تەقەیان لە بارەگایەکی سەربازانی تورکیا لە سەر سنور کردووە، بەوهۆیەوە لە دوێنێوە تا ئەمرۆ هاتووچۆ وەستاوە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە 25ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سەر
عەفرینعەفریندا لە سێ لاوە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی شیێ-یان تۆپبارانکرد. شەوی ڕابردووش لە سنووری شارۆچکەی بلبلێ شەڕ و پێکدادانی قورس ڕوویدا.
[2]
- لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر گوندی هێکیچێی سەربە جندرێس دوو ژن شەهیدبوون.
[3]
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بودجەی ساڵی 2019 دا بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ مەشق و پڕچەککردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD و 250 ملیۆن دۆلاریشی بۆ هێزی ئاسایشی سەر سنوور تەرخانکرد.
[2]
- فڕۆکە شەڕخوازەکانی سوپای تورک ناوەندی عەفرین بۆردوومان دەکەن.
[3]
- لە عەفرین، هەزاران ژن بە دروشمی (ژن ژیان ئازادی) ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان دەکەن لە دژی هێرشی سوپای تورک.
[4]
- شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی سوپای تورک و چەتەکانیان لە شارۆچکەی شەرا-ی عەفرین تێکشکاند و سوپای تورک ئۆتۆمبێلێکی گوللەنەبڕیان لە بەرەکانی شەڕدا بەجێهێشت.
[3]
- لە درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، گەڕەکەکانی ئەشرەفیە ترندێ لە سەنتەری شاری عەفرین بەشێوەیەکی هەرەمەکیی بۆردوومان دەکەن.
[3]