图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,402
图片 105,687
书籍 19,150
相关文件 96,393
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی هیومان ڕایتس وۆچ دەداتەوە سەبارەت بە کۆمەڵکوژی گیراوانی داعش
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی هیومان ڕایتس وۆچ دەداتەوە سەبارەت ب...

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی هیومان ڕایتس وۆچ دەداتەوە سەبارەت ب...
رۆژی #08-02-2018# ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە بە ناوی (کوردستانی عێراق لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی دەستگیرکراوان) سەبارەت بە چارەنووسی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوی #داعش# لە ڕۆژئاوای دیجلە و چەند تۆمەتێک دەخاتە پاڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە ئەنجامدانی، لەم بارەوە د.#دیندار زێباری# ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سەبارەت بە دەستگیرکراوانی داعش کە لە زۆربەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باسیان لێوەدەکرێت، لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەو دەستگیرکراوانە وەک هەموو دەستگیرکراوانی دیکە بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت بە یەکسانی بەپێی پرەنسیپی تاوانبار بێتاوانە تا ئەو کاتەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە.
زێباری هەروەها وتی : هەر کاتێک دەستگیرکراوان تۆمەتی پەیوەندی کردنیان بە داعش یان هاوکاری کردنی داعشیان بەسەردا ساغ بۆوە ئەوە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و کەسوکاریشیان ئاگادار دەکرێنەوە لە تۆمەتەکانیان لە هەمان کاتدا هەموو مافێکیان هەیە وەک سەردانی کردنی کەسوکاریان و بوونی پارێزەر بۆ ئەوەی بەرگرییان لێ بکات، بەڵام ئەگەر لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساغ نەبۆوە.
لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2006 کە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) ناسراوە پەیڕەو دەکرا، ئه و یاسایە تا 16/7/2016 کاری پێکرا. بەڵام ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ دادگایی کردنی ئەو کەسانەی بە کاری تیرۆریستییەوە تێوەگلاون کار بە یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان و یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی هەموار کراو دەکرێت.
لەگەڵ هاتنی ڕاگوێزراوان بۆ ساترەکانی هێزی پێشمەرگە وەک ڕێوشوێنێکی ئەمنی تەنیا پیاوەکان پشکنینێکی زۆر ئاساییان بۆ کراوە بە مەبەسی دڵنیابوون لە نەبوونی کەسانی تیرۆریست و خۆکوژ لە نێویاندا، دواتر دەگوازرانەوە بۆ سەنتەرەکانی پێشوازی. دوای گواستنەوەی ڕاگوێزراوان بۆ سەنتەری پێشوازی دووبارە پیاوەکان دەپشکێندرێن و بەهیچ شێوەیەک پشکنین بۆ ئافرەتان ئەنجام نەدەدرا بەهۆی ڕەچاوکردنی دابونەریتی کۆمەڵایەتی و حورمەتی خەڵکەکە ئافرەتە ڕاگورێزراوەکان پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانەوە.
لە پشکنینی یەکەم زانیاری لە خودی ئەو کەسانە وەرگیراوە کە ئاوارە دەبن و ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن یاخود خۆیان دەربارەی ئەو کەسانە قسە بۆ لایەنە ئەمنییەکان دەکەن کە پەیوەندیان بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە هەبووە. لە ماوەی ئەو چەند کاتژمێرەی کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسەکان دەکرا، ئەگەر کەسێک گومانلێکراو بوو ئەوە بە پشتبەستن بە زانیاری لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک موختاری گەڕەک و عەشایرەکانی ناوچەکە ئەو زانیاریانەی دەست لایەنە ئەمنییەکان کەوتوون جەختیان لەسەر دەکرێتەوە و ئینجا گومانلێکراو دەستگیر دەکرێت.
لە سێ ساڵی ڕابردوودا (2652) کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی پەیوەندی کردنیان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، لەوانە (1100) کەسیان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغ بۆتەوە و سزا دراون و سزاکەشیان زیندانی بووە لە نێوان سێ ساڵ تا هەتاهەتایە و بەپێی قەبارەی ئەو تاوانەی ئەنجامیانداوە، هەروەها (870) کەسیان ئازاد کراون دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە بێ تاوانن و (672) کەسیشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
سەبارەت بە چارەنووسی دەستگیرکراوانی داعش دوای 16ی ئۆکتۆبەر زێباری وتی: تا ڕۆژی 16/10/2017 هیچ بەندکراوێک لە ئاسایشی کەرکووک دەستبەسەر نەبوو، تەنیا لە شارۆچکەی دبس زیندانێکی کاتی هەبوو بۆ وەرگرتنی ئاوارەکانی حەویجە کە پێش پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجە دەهاتنە دبس خۆیان ڕادەست دەکرد و زۆربەیان داعش و هەموو دەستگیرکراوەکان عەرەبی سوننە بوون و ژمارەیان نزیکەی هەزار کەس بوو.
دواتر هەموویان گوازرانەوە بۆ ئاسایشی هەولێر و ئاسایشی گشتی، چونکە هیچ گرتووخانەیەک لە کەرکووک نەبووە و لایەنە ئەمنییەکان ئەرکیان تەنیا هاریکاری کردن بوو بۆ گواستنەوەیان و پرۆسەکە بە فەرمانی بەرپرسە سەربازییەکانی میحوەری کەرکووک بوو جێبەجێ کرا و هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر بەرپرسیاریەتی پرۆسەی گواستنەوەکەیان لە ئەستۆ گرت.
لایەنە ئەمنییەکان چەند ڕێوشوێنێکی تایبەت دەگرنە بەر لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی گومانی پەیوەندی کردنیان بە داعشەوە لێدەکرێت و ئەوانەی کە دەستگیر دەکرێن هەموو مافێکیان هەیە وەک سەردانی کردن و بوونی پارێزەر هەروەها کەسوکاریشیان لە دەستگیرکردنیان ئاگادار دەکرێنەوە، بەڵام شێوازی دەستگیرکردنی ئەمانە جیاواز بوو، چونکە بە تۆمەت دەستگیر نەکراون واتە تۆمەتیان ئاراستە نەکراوە، بەڵکو لە کاتی هاتنیان لە حەویجەوە خۆیان ئیعتیرافیان دەکرد کە سەر بە داعشن و خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و خێزانەکانیان گواستراونەوە بۆ کەمپەکانی جعێدە یان جدعە کە دەکەونە ژێردەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی، بۆیە نەتوانراوە خێزانەکانیان لە دەستبەسەرکردنیان ئاگادار بکرێنەوە.
لە بارەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کەرکووک دەستگیرکراون بە تۆمەتی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ داعش زێباری ڕایگەیاند کە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکووک لە سەرەتای شەڕی تیرۆرەوە دەستگیرکراونی داعش بەم شێوەیە بووە:
لە ساڵی (2014) ئەو کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (115) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە ساڵی (2015) ئەو کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (182) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە ساڵی (2016) ئەو کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (83) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2017): ئەو کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (19) دەستگیر کراو بوون.
ئەوکەسانەی کە تاوەکو ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان بەم شێوەیە بووە:
لە ساڵی (2014) ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (33) کەس بوون.
لە ساڵی (2015) ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (78) کەس بوون.
لە ساڵی (2016) ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (20) کەس بوون.
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2017) ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (شەش) کەسن.
ئەو گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە:
لە ساڵی (2014) ئەو گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (پێنج) کەس بوون.
لە ساڵی (2015) ئەو گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (23) کەس بوون.
لە ساڵی (2016) ئەو گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (حەوت) کەس بوون.
لە شەش مانگی یەکەم ساڵی (2017) هیچ کەسێک سزای بۆ دەرنەچووە.، بەڵام (36) کەس سزاکانیان تەمیز کراوەتەوە.
لیستی دەستگیرکراوانی داعش هەرێمی کوردستان :
هەولێر
675
619
56
_______
سلێمانی
35
_____
22
13
دهۆک
1594
456
616
522
کەرکووک
348
35
176
137
کۆی گشتی
2652
110
870
672
دیندار زێباری باسی لە ڕادەستکردنەوەی گیراوانی داعش بە حکومەتی فیدراڵ کرد و وتی: سەبارەت بە دادگایی کردنی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تێوەگلان بە کاری تیرۆریستی و یارمەتیدانی تیرۆریستان دەستگیر دەکرێن و ڕادەستکردنیان بە حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی فیدراڵیش بکات سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی دەستگیرکراوانی داعش و لەم ڕووەوە کۆمیتەکەمان لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بەتایبەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەماهەنگی بەردەوامدان سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کراون و سزا دراون و لەم ڕووەوە کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی خولی بەردەوامە و تا ئێستا سێ وەجبەی دەستگیرکراوانی داعش ڕادەستی حکومەتی فیدرال کراون و نزیکەی (100) کەیسیش ڕادەستی دادگای موسڵ کراون.
سەبارەت بە ڕووداوەی کە لە ناوچەی زوممار ڕوویدا زێباری وتی : ڕۆژی 28/8/2017 کاتژمێر (11)ی بەیانی لە ناوچەی سەهل ئەلمالح لە زوممار، هێرشێکی خۆکوژی لەلایەن تیرۆریستێکەوە ئەنجامدرا، بەر لە ئەنجامدانی هێرشەکە هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا کە ڕێگا لە تیرۆریستەکە بگرن بۆ ئەوەی کردارەکە ئەنجام نەدات بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگە و ئەو خێزانە ئاوارانەی کە لەوێ بوون، دوای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوون لە هەوڵەکانیان تیرۆریستەکە خۆی تەقاندەوە و بووە هۆی شەهید بوونی پێشمەرگەیەک و بریندار بوونی ژمارەیەکی تر، لەو کاتەوە و لە ترسی ڕوونەدانی هێرشی دیکەی هاوشێوە، هێزەکانی پێشمەرگە داوای پشتیوانی زیاتریان کرد و خێزانە ئاوارەکانیشان لە قوتابخانەیەک کۆکردەوە بۆ پاراستنی گیانیان تاکو ناوچەکە سەقامگیر و ئارام دەبێت.
زێباری تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ماوەی جەنگی داعشدا پێشمەرگە چاودێری هاتوچۆی تیرۆریستانی داعشیان دەکرد بۆ ڕێگا گرتن لە ڕاکردنیان لە ناوچەی نێوان حردان و ڕاعی و جۆلات بە درێژایی 71 کیلۆمەتر بوو، لە ماوەی سێ ساڵەی جەنگی داعش ژمارەیەکی زۆریان لەو ناوچەیە کوژراون لەوانە هەندێکیان هێرشی خۆکوژییان دەکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هەندیکی دیکەشیان بە نیازبوون ڕوو بکەنە سوریا و پێشمەرگە هەوڵی دەدا ڕێگرییان لێ بکات و بەشیکی دیکەشیان کە بە نیاز بوون خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە بکەنە لە پشتەوە لەلایەن خودی داعشەکانەوە کوژراون هەرچەندە ئامانجی تیرۆریستانی داعش گەیاندنی زۆرترین زیانی گیانییە بە هێزەکانی پێشمەرگە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە ڕێگای کردارە خۆکوژییەکانەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێزی پێشمەرگە هەوڵی نەداوە کاتێک گەمارۆ درابن تەنیا لە حاڵەتی شەڕ و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کرداری خۆکوژی شەڕی لەگەڵیان کردووە و لەم جەنگانەشدا بە دەیان پێشمەرگە شەهید بوون و دەیان تیرۆریستیش کوژراون، بۆیە لە زۆر حاڵەتدا لاشەکان هێنراون بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بنێژرین.
لە کۆتاییدا دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوارەکانیش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی و لیژنەیەکی تایبەت لە پارێزگای موسڵ سەرپەرشتی گواستنەوەیان دەکات، لەم بوارەوەش ژمارەیەکی زۆریان گواستراونەتەوە کەمپەکانی گەیارە و حەمام ئەلعەلیل کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدان و ئاوارەکانی ناوچەی زووماریش لە چوارچێوەی ئەوانەن سەرەڕای ئەوەش پێشمەرگە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ پاراستنی گیانی ئاوارەکان و دەستگیرکراوانی داعش.
#09-02-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,861
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Publication date: 09-02-2018 (6 年份的)
Document Source: No specified T4 473
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 09-02-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on09-02-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览4,861
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.111 KB 09-02-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,402
图片 105,687
书籍 19,150
相关文件 96,393
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!