باکووری کوردستان
- بڕیاری دەستگیرکردن بۆ
سەرپیل کەمال بایسەرپیل کەمال بای، هاوسەرۆکی گشتیی
هەدەپەهەدەپە دەرکرا.
[1]
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، لە دژی چوار پێگەی سوپای تورک لە چەلێی سەربە
جولەمێرگجولەمێرگ چالاکییان ئەنجامداوەو تێیدا سێ سەرباز کوژراون.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لەم هەفتەیەدا، لاوێکی کورد بە ناوییوونس کازم زادە خەڵکی شاری مەلەکشای
ئیلامئیلام لە ناوچەی سنووریی شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین، دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر ماڵی
مەلا سامان سەنگاویمەلا سامان سەنگاوی لە گەڕەکی
وڵوبەوڵوبە لە شاری
سلێمانیسلێمانی و لە سێ لاوە جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکێندرا.
[3]
- نیوەڕۆی ئەمرۆ، لە (سەکۆی ئازاد)ی ناو
پارکی ئازادیپارکی ئازادی شاری سلێمانی، بە پێشنوێژیی و وتارخوێندنەوەی مەلا سامان سەنگاوی، نوێژی سەرکەوتنی عەفرین بەڕێوەچوو.
[3]
- لە نزیک فڕۆکەخانەی
بامەڕنێبامەڕنێ-ی سەر بە
ئامێدیئامێدی لە پارێزگای
دهۆکدهۆک لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی هێزە ئەمریکیەکان کەسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی تریش برینداربوو.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوچەکانی شەڕا و شێراوا و بلبل و جندرێس-یان لە سنوری
عەفرینعەفرین بۆردوومان کرد.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و مەحمودییە و قیبار-یان لە شاری عەفرین بۆردوومان کرد.
[1]
- وەزیری دەرەوەی فڕەنسا ڕایدەگەیەنێت هەرچی زووە دەبێت بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین بوەستێت و ڕێگە بدرێت ڕێڕەوی ئارام دروستبکرێت بۆ یارمەتیدانی قوربانیان.
[2]
- لە دەوروبەری جندرێس شەڕێکی قورس لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای تورک چەتەکانی سەربە تورکیا بەڕێوەدەچێت.
[3]
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دوو بنکەی سەربڕینی ئاژەڵ و مریشکیان لە باشوری ڕۆژئاوای شاری عەفرین کردە ئامانج و وێرانیان کرد. لە بۆردوومانەکەدا زیاتر لە 15 سەر مەڕ-یش مرداربوونەوە.
[3]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنووری گوندی حەج بلیل-ی سەربە شارەدێی شیە-ی کانتۆنی عەفرین، شەڕێکی قورس دروست بوو. سەرچاوە خۆجێیەکان لە ناوچەکە ئاماژە بە زانیارییە سەرەتاییەکان دەکەن کە بریتییە لە کوژرانی 25 چەکداری سوپای تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا.
[3]
- ژمارەیەک فرۆکەی جەنگیی سەربە سوپای تورک، هەردوو گوندی (شکفتە) و (ترمشا)ی سەربە شارەدێی شیە-ی سەر بە کانتۆنی عەفرینیان بۆمباران کرد.
[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی گوندی شکاتی سەربە شارۆچکەی شییەی بۆردومان کرد و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنیی بە سەردا ڕووخاند. پاش بۆردومانەکە هاوڵاتیانی گوندەکە خۆیان گەیاندە شوێنی بۆردومانەکە و توانیان تەرمی
نوسرەت عوسماننوسرەت عوسمانی تەمەن 50 ساڵیان لە ژێر ڕووخاوەکاندا بهێننە دەرەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد. ڕاگەیەندراوە، کە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا شەهید بوون سێ بۆ چوار کەسە، بەڵام تەرمەکانیان جارێ نەدۆزراونەتەوە.
[3]
- لە دانیشتنی ئەنجومەنی سێنای فەرەنسادا، 39 سێناتۆر کە 17یان سێناتۆری فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیستی فەرەنسا بوون بانگەوازییان لە حکومەتی فەرەنسا کرد، کە لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بوەستنەوە.
[3]