حکومەتی ناوەندی بڕی 40 ملیار دینار پارەی گەنمی دوو ساڵی جوتیارانی پارێزگای دهۆکی نارد
📊 סטטיסטיקה וסקרים
دواڕۆژ،
عیسا عەبدولقەهارعیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی ئاشکرایدەکات، حکومەتی ناوەندی بڕی 40 ملیار دینار پارەی گەنمی دوو ساڵی جوتیارانی پارێزگای
دهۆکدهۆکی ناردووە بۆ هەولێر و هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی شوباتی 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند ئەمڕۆ بڕی 40 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگا دهۆک لە بەغداوە گەیشتە هەولێر.
وتیشی 18 ملیار دیناری پارەی ساڵی 2017 یە و 22 ملیار دینارەکەی تریش شایستەی ساڵی 2016 یە و هەفتەی داهاتوو پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
لەبارەی پارەی گەنمی جویتارانی هەولێر و سلێمانیشەوە ئه و بەرپرسەی وەزارەتی بارزگانی وتی بڕیارە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا پارەی جوتیارانی هەولێریش بنێردرێت، کە بڕەکەی بۆ هەردوو ساڵەکە 41 ملیار دینارە، بەڵام هەفتەی رابردوو پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی گەیشتووە و ئێستا پارەی جوتیارانی بۆ ساڵی 2016 لە سلێمانی دابەشدەکرێت کە بڕەکەی 18 ملیار دینارە، دواتریش پارەی گەنمی جویتارانی سلێمانی بۆ ساڵی 2017 دابەشدەکرێت کە بڕەکەی 8 ملیارو 500 ملیۆن دینارە.
حکومەتی عێراق، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014و 2015و 2016و 2017 قەرزدارە و کۆی گشتی قەرزەکە بریتییە لە 666 ملیار دینار.
[1]
08-02-201808-02-2018 ⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!