ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورک لە گوندی خەلیلی سەربە شارۆچکەی شییەی کانتۆنی عەفرین ...
باکووری کوردستان
- بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە،
پەروین بولدانپەروین بولدان و سەزای تەمەللیی وەک کاندیدەکان بۆ هاوسەرکایەتیی گشتیی پارتییەکە ڕاگەیاندراون.
[1]
- ئەمڕۆ، دادگا بڕیاری گرتنی بۆ
محەمەد ئەرسەلانمحەمەد ئەرسەلان، هاوسەرۆکی
پارتی هەرێمە دیموکراتییەکانپارتی هەرێمە دیموکراتییەکان - دەبەپە دەرکرد و ڕەوانەی زیندان کرا.
[1]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 9:00 دەوڵەتی تورک لە تۆپخانەی چەلێ-ی سەر بە شاری
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ-ی باکوری کوردستانەوە دەستی بە تۆپبارانکردنی هەرێمی زاپ-ی سەر بە هەرێمی
بادینانبادینانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد.
[1]
- ڕێکخراوی پێکەوە ژیان، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر عەفرین یاداشتێکیان ئاڕاستەی نوێنەری
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی کرد.
[1]
- ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی
هەولێرهەولێر و کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ئەنجامداو داوایانکرد، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەم عەفرینەوە بچێت.
[1]
- کاتژمێر 03:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی
کۆیەکۆیەی سەر بە شاری هەولێر، چلەی شەهید مامۆستا
هێرش عومەرهێرش عومەر، ئەو مامۆستایەی کە لە خۆپیشاندنەکانی کۆتایی ساڵی بڕابردوو-دا لە شارۆچکەی کۆیە شەهیدبوو، بەڕێوەچوو.
[1]
- لە گەڕەکی بەختیاری
خانەقینخانەقین، دەستڕێژی گوللە کرایە سەر دووکانێک، بەهۆیەوە حەوت کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
[3]
- بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە، رایدەگەیەنێت رێکخراوی هاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) سەرپەرشتی رێکخستنەوەی پەیەکەربەندی کۆی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات لەڕێی پاکێجێکی پێنج خاڵی کە تایبەتە بە چاکسازی.
[2]
- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرايدەکات، ئەمڕۆ گرێبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەیەکی نەوتی لە
کەرکوککەرکوک بەشێوەی وەبەرهێنان واژۆکرد، کە توانای بەرهەمهێنانی 70 هەزار بەرمیلی هەیە لە رۆژێکدا.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لە گوندی کەڤریکەڕ سەربە ناوچەی ڕاجۆ لە
عەفرینعەفرین شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا ڕوودەدات.
[1]
- لە 20ەمین ڕۆژی هێرسی سوپای تورک بۆ سەر عەفریندا، تۆپخانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی شارۆچکەی شییە کە دەیان هەزار هاوڵاتیی تێدا دەژی.
[1]
- تورکیا ئەندامانی گروپی
داعشداعش بەکاردەهێنێت بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکانیدا بۆ سەر هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان ئەوەش بەپێی راپۆرتێک کە رۆژنامەی ئندیپێندنتی بریتانی بڵاویکردووەتەوە. رۆژنامەکە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە سوپای تورکیا مەشقی سەربازیی بە ژمارەیەک ئەندامی پێشوی گروپی داعش کردووە بۆ ئەوەی بەشداریی بکەن لە هێرشەکانیدا بۆ سەر عەفرین.
[2]
- وتەبێژی یەپەگە رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە گوندی شیخورد 27 سەربازی تورکیا لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژراون.
[2] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий